به‌رزبوونه‌ووه‌ى فشارى خوێن كاتێك ڕووده‌دات كه خوێنبه‌ره‌كان ته‌سك ده‌بنه‌وه و بڕێكى زۆر خوێن له دڵدا ده‌مێنێته‌وه، ئافره‌تانى دووگیان تووشى به‌رزبوونه‌ووه‌ى فشارى خوێن ده‌بنه‌وه و زیانێكى زۆر به كۆرپه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت و له هه‌ندێك حاڵه‌تدا گرفتى وێلاش، گه‌یاندنى ناكام، نه‌خۆشییه‌كانى دڵ و بۆڕییه‌كانى خوێن دروست ده‌كات. خۆشبه‌ختانه چه‌ندان هه‌نگاو هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ئافره‌تانى دووگیان خۆیان بپارێزن له به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێن مانه‌وه‌ى كۆرپه‌له به‌شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست.
یه‌كه‌م: كه‌مكردنه‌وه‌ى خۆراكه سووركراوه‌كان، خواردنى ئه‌و خۆراكانه‌ى كه ڕۆنێكى زۆریان تێدایه و چه‌ورن كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر خوێنبه‌ره‌كان دروست ده‌كه‌ن، ئه‌و ڕۆنانه‌ى كه له خواردنه‌كاندا هه‌ن له‌سه‌ر دیواره خوێنبه‌ره‌كان كۆ ده‌بنه‌وه و ده‌بنه هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى فشاری خوێن، ئه‌گه‌ر نه‌توانى خۆراكى چه‌وركراو نه‌خۆیت باشتر وایه بڕێك زه‌ڵاته‌ى له‌گه‌ڵ بخورێت.
دووه‌م: به‌رده‌وام ده‌رمان به‌كاربهێنه، ئه‌گه‌ر ده‌رمانى تایبه‌تت هه‌بێت بۆ فشارى خوێن، ئه‌وا پێویسته له‌كاتى دیاریكراو له‌هه‌مان سه‌عات دا بیخۆیت، به‌مه‌ش یارمه‌تى خوێن ده‌دات به‌ئاسانى به‌ناو موولووله‌كاندا تێپه‌ر ببێت.
سێیه‌م: ووردبوونه‌وه له ته‌ندروستى له‌ش، كاتێك باس له به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێن ده‌كرێت پێویسته بیر له رێكخستنى هه‌ناسه‌دان بكرێته‌وه یان یۆگا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى فشارى خوێن، باشتركردنى ته‌ندروستى دڵ، یۆگا ده‌توانێت یارمه‌تى ماسوولكه‌كان بدات و به‌هێزیان بكات له‌گه‌ڵ نه‌رم كردنى به‌تایبه‌تى له‌كاتى دووگیانی‌دا.
چواره‌م: ئاگات له كێشى له‌شت بێت، هه‌رچه‌نده له ماوه‌ى دووگیانی‌دا كێشى له‌ش زیاد ده‌كات، به‌ڵام زیاد بوونى كێش به شێوه‌یه‌كى ناته‌ندروست ده‌بێته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێن و له‌دایكبوونى كۆرپه‌له به‌زه‌حمه‌تى. چاودێرى كردنى كێش زۆر گرنگه پێویسته هه‌فتانه كێشى له‌ش بزانرێت، بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت له‌و هه‌فته‌یه‌دا چه‌ن زیادت كردووه.
پێنجه‌م: سۆنه‌ر كردن و چاودێرى كۆرپه‌له، زۆر گرنگه سۆنه‌ر بكرێت به‌تایبه‌تى له كۆتایه‌كانى ماوه‌ى دووگیانی‌دا بۆ زانینى ته‌ندروستى كۆرپه‌له و زانینى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه گرنگن ده‌رباره‌ى قۆناغه‌كانى سكپڕى. هه‌روه‌ها گرنگه بۆ چاودێرى كردنى فشارى خوێن له‌م قۆناغه‌دا.
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌نگاوانه‌دا باشتر وایه فشارى خوێن رێك بخرێت له كاتى دووگیانی‌دا تا مه‌ترسییه‌كان كه‌متر ببنه‌وه زیانێكى كه‌م به ته‌ندروستى كۆرپه‌له و دایك بگات.