له‌شى مرۆڤ پێستى به پارێزگارى كردنه، ئه‌گه‌ر پشتگوێ بخرێت ئه‌وه تووشى چه‌ندان كێشه‌ى ته‌ندروستى ده‌بینه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ى هه‌ستى پێ بكه‌ین ، ئه‌مانه چه‌ند ڕێگه‌یه‌كن كه ته‌ندروستى له‌ش باشتر ده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،هه‌موو مرۆڤێك پێویستى به گۆڕانكارییه له ژیاندا، بۆ ئه‌وه‌ى به ته‌ندروست تر و دڵخۆشتر بمێنێته‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه بچووكانه گۆڕانكارى گه‌وره له له‌ش دا دروست ده‌كه‌ن.
یه‌كه‌م: ئاو زۆر بخۆ، له‌ش له وشكبوونه‌وه ده‌پارێزێت و ژه‌هر ده‌كاته ده‌ره‌وه‌ى له‌ش، شاره‌زایان ده‌ڵێن خواردنه‌وه‌ى دوو لیتر ئاو له رۆژێكدا بۆ له‌ش زۆر پێوسته، كه ده‌كاته هه‌شت په‌رداخ ئاو له ڕۆژێكدا.
دووه‌م: به‌پێ رێ بكه، ڕۆیشتن به‌پێ ته‌ندروستى باشتر ده‌كات، هه‌موو كه‌سێك پێویسته رۆژانه 10 بۆ 20 خوله‌ك به‌پێ ڕێ بكات، چونكه ته‌ندروستى دڵ ده‌پارێزێت و له‌ش چالاك ده‌كاته‌وه. 20 خوله‌ك ڕۆیشتن به‌پێ له رۆژێكدا به‌باشترین وه‌رزش داده‌نرێت بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ.
سێیه‌م: رێ بده خۆر به‌ر له‌شت بكه‌وێ، تیشكى خۆر له نێوان كاتژمێر 10 به‌یانى بۆ 4 ئێواره زیانى هه‌یه بۆ له‌ش و پێویسته به‌ر پێست نه‌كه‌وێت، به‌ڵام خۆدانه به‌رخۆر له كاته‌كانى تر ، زۆر گرنگه بۆ له‌ش به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ به‌ر پێست بكه‌وێت، چونكه سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى ڤیتامین D یه و میزاج باشتر ده‌كات و ئێسكه‌كان به‌هێز ده‌كات.
چواره‌م: ڕیشاڵ زۆر بخۆ، رۆژانه بڕێكى زۆر له ژه‌هر له ڕیخۆڵه‌كاندا كۆ ده‌بێته‌وه له ئه‌نجامى ئه‌و خۆراكانه‌ى كه رۆژانه ده‌یخۆین، به‌ڵام خواردنى ئه‌و خۆراكانه‌ى كه ڕیشاڵیان تێدایه یارمه‌تى كردنه ده‌ره‌وه‌ى ژه‌هرى له‌ش ده‌ده‌ن و ته‌ندروستى باشتر ده‌كه‌ن.
پێنجه‌م: به‌رده‌وام زه‌رده‌خه‌نه بكه، شاره‌زایان ده‌ڵێن زه‌رده‌خه‌نه و پێكه‌نینى به قاقا سوودێكى زۆرى هه‌یه بۆ له‌ش و لایه‌نى ده‌روونى مرۆڤ، هه‌روه‌ها وا ده‌كات به گه‌نجى بمێنیته‌وه و سه‌رنجراكێشتر بیت.
شه‌شه‌م: سه‌وزه زۆر بخۆ، بیرۆكه‌یه‌كى باشه بۆ باشتر كردنى ته‌ندروستى بیر له خواردنى سه‌وزه بكرێته‌وه به‌تایبه‌تى سه‌وزه گه‌ڵا زۆره‌كان، چونكه بڕێكى زۆر دژه ئۆكسید به له‌ش ده‌ده‌ن و چه‌ندان ڤیتامین و كانزاى تێدایه، كه گرنگن بۆ له‌ش.