دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی له یه‌كێك له لقه‌كانی ستاربه‌كس گیرابوو، به‌ڕێوه‌به‌ری قاوه‌خانه‌ی جیهانی ستاربه‌كس داوای لێبوردنی كرد و به یه‌كێك له یاساكانیدا چووه‌وه.
چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێسته، دوو پیاوی ڕه‌شپێست سه‌ردانی یه‌كێك له لقه‌كانی ستاربهكسی ئه‌مه‌ریكایان كرد، له‌وێ بێ ئه‌وه‌ی داوای هیچ قاوه یان شه‌ربه‌تێك شتێك بكه‌ن، ته‌نیا ویستبوویان توالێته‌كان به‌كار بێنن و بڕۆنه ده‌ره‌وه.
كارمه‌نده‌كانی ئه‌و لقه‌ش ڕێگرییان له پیاوه‌كان كردبوو، داوایان لێ كردبوو ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن، كه ده‌بێت كڕیاری به‌رهه‌مه‌كانیان بیت ئینجا توالێته‌كان به‌كار بێنیت، به‌ڵام پیاوه‌كان پێداگیرییان كردبوو، له‌به‌ر ئه‌وه داوای پۆلیسی تایبه‌تی لقه‌كه‌ی ستاربه‌كس كرابوو و پیاوه‌كان گیران.
هه‌موو ئه‌م ڕووداوانه‌ش له لایه‌ن ژنێكه‌وه به ڤیدیۆ تۆمار كران و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاو كرانه‌وه، زۆر له خه‌ڵك ڕه‌خنه‌یان له خاوه‌نی كۆمپانیاكه گرت، چونكه بێ ڕێزی به‌رانبه‌ر ڕه‌شپێسته‌كان كردووه، ئه‌گه‌ر نا به به‌ڵگه باسیان له‌وه كرد كه سپیپێستی ئه‌مه‌ریكیان بینیوه توالێته‌كانی به‌كار هێناوه و هیچی لێ داوا نه‌كردوون.
ڤیلادلڤیا ڕیچارد ڕۆز به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه ڕوونی كرده‌وه، هیچ شتێكی له‌و پڕوپاگه‌ندانه له یاساكه‌ی ئه‌ودا نییه، چونكه كۆمپانیاكه‌ی به موڵكی هه‌موو تاكێك ده‌زانێت، جگه له‌وه‌ش ئاشكرای كرد خۆی ئه‌مه‌ریكییه‌كی به ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقییه، هیچ ڕێی تێناچێت سووكایه‌تی به ڕه‌شپێست بكات، داوای لێبوردنیشی له پیاوه‌كان كرد و یاساكه‌ی له یاسای كۆمپانیاكه‌ی كشانده‌وه.
ستاربه‌كس starbucks كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه بۆ به‌رهه‌مهێنانی قاوه، له ساڵی 1971 بۆ یه‌كه‌م جار دروست كراوه، هه‌روه‌ها زیاتر له 23 هه‌زار لقی قاوه‌خانه‌یان له وڵاتانی دنیادا هه‌یه، كوالێتی و تامی ئه‌م قاوه‌یه له دنیادا به به‌تامترین ناسراوه، له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی كۆمپانیاكهشدا به‌رهه‌مهێنانی شیرینی و ئایسكرێمیشیان خستووه‌ته ناو كۆمپانیاكه‌یانه‌وه، به‌رده‌وام كڕیاریان له زیادبووندایه و ساڵانه داهاتێكی زۆر كۆ ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجی گهنجهكانیشه، بوونی كووپه سهرنجڕاكێشهكانیانه كه وای كردووه چینێكی هه‌رزه‌كار و گه‌نجیش ده‌ست به خواردنه‌وه‌ی قاوه و به‌رهه‌مه‌كانی ستاربه‌كس بكه‌ن.