منداڵى ساوا ته‌نیا به گۆڕینى كه‌شوهه‌وایه‌كى ئاسایى دووچارى كۆكه و سه‌رمابوون ده‌بنه‌وه، بێگومان چاره‌سه‌ركردنى كۆكه له منداڵى ساوادا زه‌حمه‌ت تره له كه‌سانى ئاسایی، زۆر كات بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كۆكه‌یه هانا بۆ پزیشكه‌كان ده‌برێ، بۆ ئه‌وه‌ى له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا هیچ نه‌بێت كه‌مێك له‌و كۆكه‌یه كه‌م بكرێته‌وه .به‌ڵام پێویسته له‌كاتى پژمینى منداڵه ساواكهدا بیر له چاره‌سه‌رى بكرێته‌وه، چونكه چاره‌سه‌رى سروشتى هه‌یه، ئه‌مانه‌ش چه‌ند رێگایه‌كى ئاسانن بۆ چاره‌سه‌ركردنى
كۆكه‌ى منداڵى ساوا.
یه‌كه‌م: شێلانى منداڵ ، ئه‌گه‌ر منداڵه ساواكه‌ت له سێ مانگ زیاتر بوو ئه‌وه بیشێله. نه‌عناع به‌كاربهێنه كه گهڵایهكى بچووكى هه‌یه له‌گه‌ڵ بۆنێكى توونى تایبه‌ت، ئه‌م گه‌ڵایه بخشێنه به‌ده‌ورى مل و سنگ و پشتى منداڵه‌كه و ڕێ بده منداڵه‌كه بۆنى نه‌عناع هه‌ڵبمژێت له رێگه‌ى خشانى نه‌عناع له نزیك كوونى لووت به‌م شێوه‌یه هه‌ناسه‌دانى باشتر ده‌كات و كۆكه كه‌م ده‌كاته‌وه.
دووه‌م: نووستنى ته‌ندروست، چاره‌سه‌رێكى ئاسایى كه ته‌ندروستى منداڵ باشتر ده‌كات، ئه‌ویش نووستنه له شوێنێكى هێمندا. له‌م قۆناغه‌دا خانه‌كانى منداڵى ساوا زۆر به خێرا له نه‌خۆشى ڕزگاریان ده‌بێت، چونكه به‌رده‌وام له گه‌شه و دابه‌شبووندان، نووستن له شوێنێكى ئارام و بێده‌نگدا یارمه‌تى زوو چاك بوونهووهى ده‌دات.
سێیه‌م: شۆربا، پێویسته له‌شى منداڵ به شێدارى بهێڵرێته‌وه به‌درێژاى ماوه‌ى نه‌خۆشى، چونكه كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى له‌ش وشكبوونه‌وه و بێهێزى و كۆكه خراپتر ده‌كات. پێویسته له‌م كاته‌دا شۆربا ئاماده بكرێت بۆ منداڵ، هه‌م ته‌ندروسته و له ڕووى خۆراكیهوهیش سوودێكى زۆرى هه‌یه بۆ شێداركردنه‌وه‌ى له‌ش.
چواره‌م: هه‌ڵم، رێیه‌كى تره بۆ چاره‌سه‌ركردنى كۆكه ده‌توانرێت سوود له ڕووه‌كه بۆنداره‌كان وه‌ربگیردرێت بۆ هه‌ڵم دروستكردن، چونكه زۆرێك له‌و ڕووه‌كانه تایبه‌تمه‌ندى دژه هه‌وكردنیان هه‌یه، له ده‌فرێكدا كه‌مێك ئاو بكوڵێنه، چه‌ند دڵۆپێك زه‌یتى سروشتى بۆندار وه‌كو نه‌عناى بۆ زیاد بكه وا له منداڵه‌كه‌ت بكه ئه‌م هه‌ڵمه هه‌ڵبمژێت، به‌م رێگه‌یه هه‌ناسه‌دانى باشتر ده‌كات و رێ له كۆكه‌ى تووند ده‌گرێت.