له شاره‌دێى سیده‌كانی سه‌ر به شارۆكه‌ى سۆران، به هۆی رووداوێكی مین، دوو هاووڵاتی بوونه قوربانی.
زێبار خالید به‌رپرسى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى كاروبارى مینی هه‌ولێر به "وشه"ى راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، له یه‌كێك له كێلگه مینه‌كان له سنووری گوندی "ژوژیله" له شاره‌دێى سیده‌كان، به‌هۆى پێداته‌قینه‌وه‌ى مینێك هاووڵاتییه‌ك به ناوی "سوار یه‌حیا ئیبراهیم" ته‌مه‌ن 44 ساڵ له رووداوه‌كه‌دا گیانی له‌ده‌ست دا و كه‌سێكی تریش كه له نزیك رووداوه‌كه بوو، به سه‌ختى بریندار بووه.
زێبار زیاتر گوتى: ئه‌و هاووڵاتییه له شارۆكه‌ی سۆران داده‌نیشێت و خێزانده‌ره و پیشه‌ی پێشمه‌رگه بووه، دوایی یه‌ك رۆژ گه‌ڕانه‌وه له به‌ره‌كانی جه‌نگ له پێناو په‌یداكردنی گه‌رمایه‌ك بۆ ماڵ و منداڵی (واته كۆكردنه‌وه‌ی دار بۆ سه‌رمای زستان)، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین پێدا، گیانی له‌ده‌ست دا.
لای خۆیه‌وه، كاروان كه‌ریم خان گونده‌ژۆرى به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى سیده‌كان به "وشه"ى گوت: هاووڵاتییان به مه‌به‌ستى كۆكردنه‌وه و بڕینى دار بۆ وه‌رزى زستان، روویان له سنوورى گوندى ژووژیله له سنوورى سیده‌كان كردبوو، به‌هۆى ناشاره‌زاییان مینێكییان پێدا ته‌قیه‌وه به‌داخه‌وه بوونه قوربانى.
شایه‌نى باسه، ئه‌م ساڵ له سنووری پارێزگای هه‌ولێر تا ئێسته 14 هاووڵاتی بوونه‌ته قوربانی رووداوه‌كانی مین و ته‌قه‌مه‌نی كه به هۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و 10 كه‌سی تریشیان بریندار بوون و هه‌ندێكیان قاچ و ده‌ستیان په‌ڕیوه.
سۆران/ موڕشید برادۆستى