له یه‌كێك له ئاهه‌نگه‌كانی ئه‌مه‌ریكاییدا، كازم ساهیر بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی گۆرانیگوتنیدا، ئاشكرای كرد كه گۆرانییه‌كی به زاراوه‌ی سووری بۆ درامایه‌ك گوتووه.
ڕۆژی چوارشه‌م كازم ساهیر گۆرانیبێژی ناسراوی عێراقی، له ئاهه‌نگ و كۆنسێرتێكی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكادا بۆ جاری یه‌كه‌م ئه‌و گۆرانییه‌ی گوت كه بۆ درامایه‌كی سووری ئاماده كردووه، به‌مه‌ش هه‌وادارانی سه‌رسام كرد.
كازم یه‌كه‌م جاریه‌تی له مێژووی گۆرانییه‌كانیدا گۆرانییه‌ك به زاراوه‌ی سووری بڵێت، كه بۆ درامایه‌كی سووریی ئاماده كردووه و ئه‌م مانگی ڕه‌مه‌زانه له یه‌كێك له كه‌ناڵه‌كاندا په‌خش ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێسته هیچ كه‌ناڵێك خاوه‌ندارێتی بۆ دراماكه ئاشكرا نه‌كردووه.
گۆرانی "الواق واق" ناوی دراما و گۆرانییهكهشه كه كازم ساهیر گوتوویه‌تی، كه تێكستی سوهام شهعساع، ئاوازی تاهیر ماملێ، دابه‌شكردنی ده‌نگی ئه‌نه‌س نه‌قشییه.
ئه‌مه یه‌كه‌م جاره كازم ساهیر گۆرانی به زاراوه‌ی سووری بۆ درامایه‌ك بڵێت، به‌مه‌ش ته‌واو له دنیادا ده‌نگی دایه‌وه و لای هه‌وادارانی به كارێكی نوێ و جیاواز پێشوازی لێ كرا.