كۆمپانیای شاومی یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی وڵاتی چین كه ساڵانه مۆبایلی ناوازه و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ ساڵی 2018 نوێترین به‌رهه‌می خسته بازاڕه‌وه كه ئه‌ویش مۆبایلێكی گه‌یمه‌ر بوو.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای شاومی ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای شاومی بۆ ساڵی 2018 نوێترین مۆبایلی دروست كرد كه تایبه‌تمه‌ندی گه‌یمه‌ری تێدایه و ده‌ڵێت بۆ هه‌وادارانی گه‌یمینگ ئه‌م مۆبایله‌م دروست كردووه، ئه‌وه‌شی گوتووه كه ئه‌م مۆبایله به‌ناوی "black shark" ه‌وه ناو نراوه كه ئێسته یه‌كێك له مۆبایله پڕ فرۆشه‌كانی دنیا و داواكارییه‌كی زۆری له‌سه‌ره.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی ئه‌م مۆبایله گه‌یمه‌ره چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دا و ده‌ڵێت، ئه‌م مۆبایله خاوه‌ن پاترییه‌كی به‌هێزه كه هێزه‌كه‌ی ده‌گاته 4000 میلی ئه‌مپێر، له‌گه‌ڵ پرۆسێسه‌رێكی به‌هێز كه هه‌موو جۆره یارییه‌ك بخوێنێته‌وه و به‌شێوازێكی كارا یارییه‌كه ئه‌نجام بدا كه پرۆسێسه‌ره‌كه ده‌گاته 845، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی له‌سه‌ره كه سێلفییهكهی ده‌گاته 16 مێگا پێكسڵ و كامێرای پێشه‌وه‌ی ده‌گاته 20 مێگا پێكسڵ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م مۆبایله به‌هێزه رامی شه‌ش گێگابایته له‌گه‌ڵ میمۆری ناوه‌كی كه له 64 گێگابایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا ده‌گاته 256 گێگابایت، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌شی ده‌ڵێت، ئه‌م مۆبایله تایبه‌ت به گه‌یمه‌ر كراوه به تایبه‌تمه‌ندی به‌هێز بۆیه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 480 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.