یه‌كێك له میوه به سووده‌كان بۆ جه‌سته و پاراستنی له نه‌خۆشی میوه‌ی هه‌ناره، چونكه هه‌نار ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی خۆراكی و ڤیتامین كه ده‌تپارێزێت له ماده ژه‌هراوییه‌كان.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی هه‌نار ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه كه له‌لایه‌ن پزیشكان و پسپۆڕانی بواری خۆراكه‌وه ئه‌نجام دراوه، ده‌ركه‌وتووه كه خواردنی هه‌نار چه‌ندان كاریگه‌ری به‌سوودی هه‌یه له‌سه‌ر جه‌سته، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌نار به‌وه ناسراوه كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه‌كان و ماده ریشاڵییه به‌سووده‌كان كه جه‌سته ده‌پارێزن و ناهێڵن ماده‌ی ژه‌هراوی و ماده زیانبه‌خشه‌كان بێنه ناو جه‌سته، بۆیه لێره‌دا باس له چه‌ند سوودێكی خواردنی هه‌نار ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – له هه‌وكردنی جه‌سته ده‌تپارێزێت: یه‌كێك له سووده گرینگه‌كانی هه‌نار ئه‌وه‌یه كه ماده‌ی هه‌وكردن له‌ناو ده‌بات و جه‌سته ده‌پارێزێت له هه‌وكردن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌نار بڕێكی زۆر ماده‌ی ریشاڵی له‌خۆ ده‌گرێت، كه ئه‌م ماده‌یه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار كه به‌هۆی هه‌وكردنه‌وه دروست بووه.
دووه‌م – یادگه‌ی "میمۆری" مێشك به‌هێز ده‌كات: به‌هۆی ئه‌و دژه ئۆكسانانه‌ی كه له‌ناو ده‌نكی هه‌ناردا هه‌ن، یارمه‌تی خانه‌كانی مێشك ده‌ده‌ن بۆ زیاكردنی به‌رگری و گه‌شه‌یان، كه ئه‌مه‌ش مێشك ده‌پارێزێت له نه‌خۆشی و هۆكاره‌كانی بیرچوونه‌وه و دووربوون له نه‌خۆشی "زه‌هایمه‌ر".