كۆمپانیای ڤۆكسواگنی ئه‌ڵمانی له نوێترین به‌رهه‌میدا گۆڵفی مۆدێل 2018 ی به‌شێوازێك و دیزاینێكی جیاواز دروست كرد و خستییه بازاڕه‌كانی دنیاوه كه بوو به جێی سه‌رنجی هه‌وادارانی ئه‌م ئۆتۆمبێله وه‌رزشییه.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای ڤۆكسواگن ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ڤۆكسواگن له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری"Golf" ی به‌شێوازێكی نوێ دیزاین كرد و خستییه بازاڕه‌كانی دنیاوه، ئه‌م كۆمپانیایه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشانه دیزاین كردووه و هه‌ر له كۆمپانیاكه‌ش شێوازی و تایبه‌تمه‌ندی وه‌رزشی "sport" ی بۆ داناوه.
بۆیه كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی نوێی بۆ داناوه، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێله‌كه هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 292 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 2.5 لیترییه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن شه‌ش پستۆنه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه و به شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه به دیزاینێكی جیاوازه‌وه، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 20 هه‌زار و 910 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.