پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی مانگۆ، چونكه ئه‌م جۆره شه‌ربه‌ته به‌سووده بۆ جه‌سته، هه‌روه‌ها بینایی چاوه‌كانت به ته‌ندروستی ده‌هێڵێته‌وه و له چه‌ندان نه‌خۆشی تر ده‌تپارێزێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی مانگۆ ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی پزیشكان له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی مانگۆ بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌م شه‌ربه‌ته یه‌كێكه له باشترین پێكهاته‌كان بۆ چاوی مرۆڤ، چونكه شه‌ربه‌تی مانگۆ ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده ریشاڵییه‌كان و ڤیتامینه‌كان كه یارمه‌تیت ده‌ده‌ن له باشتركردنی ئاستی بیبینی چاوه‌كان و پاراستنیان له هه‌ر زیانێك كه تووشیان ده‌بێت.
بۆیه‌ش پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به خواردنه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ربه‌ته، چونكه به ته‌واوه‌تی رزگارمان ده‌كات له نه‌خۆشییه‌كانی چاو، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر ڤیتامین A و ماده كارۆتینۆیدی تێدایه، كه به‌رپرسن له باشتركردنی ئاستی بینینی چاوه‌كان و پاراستنیان له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه تووشی چاوه‌كان ده‌بیت، به‌تایبه‌ت هه‌وكردنی چاو و شێرپه‌نجه‌ی چاو، كه زۆربه‌ی كاته‌كان ده‌بنه هۆی كوێربوونی كه‌سه‌كه، به‌ڵام به خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی مانگۆ ئه‌م مه‌ترسیانه له‌خۆت به‌دوور بگری.