له ساڵی 2018 دا چه‌ندان فیلمی ناوازه و سه‌رنجراكێش ده‌رهێنران و له سینه‌ماكانی دنیادا نمایش كران، كه له‌ناویاندا فیلمی (رامپه‌یج)ه كه توانی له یه‌كه‌م نمایشیدا ببێت به خاوه‌نی 34 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری "
deadline" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین فیلی سینه‌مایی ده‌كات به‌ناوی رامپه‌یج و ده‌ڵێت، له 11 مانگی نیسانی ساڵی 2018 دا نوێترین فیلمی ئه‌كشن فانتاسی به‌ناوی رامپه‌یج خرایه سینه‌ماكانی دنیاوه كه توانی له یه‌كه‌م نمایشیدا ببێته خاوه‌ن 34 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، كه دوه‌ین جانسن "زه ڕۆك" رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له‌م فیلمه‌دا، هه‌روه‌ها ئێسته ئه‌م فیلمه نوێیه له بۆكس ئۆفیسی ئه‌مه‌ریكادا خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌مه بۆ داهات و پڕبینه‌ری، هه‌روه‌ها دوه‌ین جانسن له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر و له پرۆفایلی تایبه‌تی خۆیدا ده‌ڵێت، ئه‌مه دووه‌م فیلمه كه ببێته جێگای دڵخۆشكردنی هه‌واداران و پڕ بینه‌رترین فیلم له دنیادا.
ناوی ته‌واوی ئه‌م كه‌ساییه‌تیه باوبانگه دوه‌ین دۆگلاس جانسنه كه به "زه ڕۆك" ناسراوه و كه سه‌ره‌تا له بواری زۆرانبازیدا له گرووپی WWE كاری كردووه، دواتر بوو به یه‌كێك له ئه‌كته‌ره به‌ناوبانگه‌كانی دنیا، دوه‌ین له دووی مانگی حووزه‌یراندا له ساڵی 1972 له ناوچه‌یه‌ك به‌ناوی هایوارد كه سه‌ر به كالیفۆرنیایه له‌دایك بووه، كه ئێسته‌ش یه‌كێكه له كه‌ساییه‌تیه دیار و به‌ناوبانگه‌كانی دنیا.