هەرێمی كوردستان پێویستی بە كردنەوەی سەنتەری نەخۆشی ئۆتیزمە

:: PM:08:02:15/04/2018 ‌
بەپێی ئامارەكانی كۆمەڵەی ئۆتیزم لە هەرێمی كوردستان، تا ئێستە لە كوردستان زیاتر لە دوو هەزار نەخۆشی ئۆتیزم هەیە، بەڵام سەنتەرەكانی راهێنانی ئەو نەخۆشانە زۆر كەمن بەبەراورد بە تووشبوان.

ئاراس عوسمان سەرۆكی كۆمەڵەی نەخۆشانی ئۆتیزم لە سلێمانی بە "وشە"ی راگەیاند، ئەو نەخۆشانەی كە تۆمار كراون لەلای كۆمەڵەكەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی ژمارەیان 600 تووشبوە و لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە دوو هەزار تووشوی ئۆتیزم هەیە.

زیاتر گوتی، لە هەرێمی كوردستان سێ سەنتەری حكوومی تایبەت بە نەخۆشانی ئۆتیزم هەیە و  ئەوەیش بە بەراورد منداڵانی تووشبو بەو نەخۆشیە زۆر كەمە.

ئاری ئاماژەی بەوەیشكرد، لە نەبوونی سەنتەری حكوومی تایبەت بە نەخۆشانی ئۆتیزم سەنتەری ئەهلی كراونەتەوە كە ئەوانیش زیاتر بۆ پەیداكردنی پارەیە نەك پۆلێنكردنی منداڵەكە بۆ نەخۆشییەكەی كە پێویستە گرنگی پێ بدرێت، بۆیە سەنتەرەكان بۆ راهێنانەوەی منداڵان تەنیا شتێكی ئاساین و  تا ئێستاش نەخۆش بەهۆی ئەوانەوە چاك نەبووەتەوە.

نەخۆشی ئۆتیزم یەكێكە لەو نەخۆشیانەی تایبەت بە گەشەكردنی مێشكی منداڵ و نیشانەكانیشی بریتین لە قسە نەكردن و گۆشەگیری منداڵ و تێكەڵ نەبوون لەگەڵ كەسانی تردا.

سلێمانی/ هۆشیار عەلی




وشە - سه‌رخێڵ هاشم