عێراق دەبێتە دووەم گەورە هاوردەكاری گازی ئێران

:: PM:09:08:15/04/2018 ‌

ئێران لە كۆتایی مانگی تەمووزی 2017 دەستی كرد بە هەناردنی گاز بۆ عێراق لە رێگەی وێستگەی "نەفت شەهر" لە پارێزگای كرمانشان لە رۆژئاوای ئێران، لەو كاتەی بەرپرسانی پیشەسازی نەوتی ئێران دووپاتی دەكەنەوە كە عێراق تا كۆتایی وەرزی زستانی 2018 نزیكەی 1.2 ملیار مەتر سێجا گازی هاوردە كرووە.

ئامارەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە ئێستە عێراق بووەتە دووەم گەورە هاوردەكاری گازی سروشتی ئێران و رۆژانە 14 ملیۆن مەتر سێجای هاوردە دەكات، ئەوەیش لە دوای توركیا كە رۆژانە نزیكەی 30 ملیۆن مەتر گاز لە ئێران هاوردە دەكات.

ئێران دوو گرێبەستی بۆ هەناردەكردنی گاز بۆ عێراق لەگەڵ حكوومەتی عێراق واژوو كردبوو، یەكەمیان بۆ رەوانەكردنی بڕی 25 ملیۆن مەتر سێجای گاز بۆ بەغدا و دووەم رەوانەكردنی گاز بۆ بەسڕە لە باشووری عێراق كە تا ئێستە لە پلاندانانە، كە وێستگەكە لە ناوچەی شەلامچە لە باشووری رۆژئاوای ئێران تەواو كراوە و هەر كاتێك لایەنی عێراقی ئامادەیی خۆی پێشان دا بۆ دەست پێكردنی وەرگرتنی گازەكە ئەو هێڵەش كارا دەكرێت. 





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل