یه‌كێك له خۆراكه به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته مرۆڤ گوێزه، كه توێژینه‌وه و به‌دواداچوونه پزیشكییه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه خواردنی گوێز ده‌یان سوودی گرنگی هه‌یه و له نوێترین توێژینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه گوێز چاره‌سه‌رێكی باشه بۆ نه‌خۆشی شه‌كره.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی گوێز ده‌كات بۆ له‌ناوبردنی نه‌خۆشی شه‌كره و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه كه له‌لایه‌ن پزیشكان و پسپۆرانی بواری خۆراكه‌وه ئه‌نجام دراوه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه گوێز پێكهاته‌یه‌كی هه‌یه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره ده‌كات، بۆیه پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه گوێز بخۆین، چونكه پارێزراو ده‌بین له نه‌خۆشی شه‌كره، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوێز برێكی زۆر له ماده ریشاڵییه‌كانی تێدایه كه رێژه‌ی شه‌كر هاوسه‌نگ ده‌كات له‌ناو خوێندا.
پزیشكان زیاتر ده‌رباره‌ی ئه‌م خۆراكه روونكردنه‌وه ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن، گوێز دوو پێكهاته‌ی به‌سوود له‌خۆ ده‌گرێت كه یارمه‌تی جه‌سته ده‌دات له به‌رگری دژ به به‌رزی رێژه‌ی گلوكۆز و پاراستنی له نه‌خۆشی شه‌كره، ئه‌م دوو پێكهاته‌یه‌ش بریتین له "پۆلیونساتورات و مۆنۆنساترات"، كه ده‌ركه‌وتووه ئه‌م دوو ماده‌یه ده‌تپارێزن له نه‌خۆشی شه‌كره جۆری دووه‌م.