پاریس سان جێرمان بەفەرمی بووە پاڵەوانی فڕەنسا

:: AM:08:38:16/04/2018 ‌

یانەی پاریس سان جێرمان بەفەرمی بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی پلە یەكی فڕەنسا دوای بردنەوەی بە ئەنجامێكی گەورە بەرامبەر ركابەرەكەی یانەی مۆناكۆ.

درەنگانی شەوی رابردوو یانەی پاریس سان جێرمان لەنێو یاریگەی پاڕك دێس پڕانس لە گەڕی 33ی خولی پلە یەكی فڕەنسا مێوانداری یانەی مۆناكۆی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی 7-1 گۆڵ لێ بردەوە.

بەمە سەركەوتنە یانەی پاریس سان جێرمان ژمارەی خاڵەكانی كرد بە 87 و بۆ حەوتەمجار لە مێژوودا بەفەرمی بووە پاڵەوانی خولی پلە یەكی فڕەنسا، یانەی مۆناكۆی ركابەریشی بە كۆكردنەوەی 70 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی یانەكان مایەوە.

گۆڵەكانی یانەی پاریس سان جێرمان لەلایەن یاریزانان جیۆڤانی لۆ سیلسۆ 2 گۆڵ، ئیدینسۆن كاڤانی، ئەنخێل دی ماریا 2 گۆڵ، رادمێل فالكاو هێرشبەری یانەی مۆناكۆ بەشێوەی هەڵە، جولیان دراكسلەر لە خولەكانی 14، 17، 20، 27، 58، 76 و 86 تۆمار كران، تاكە گۆڵەكەی یانەی مۆناكۆش لەلایەن رۆنی لۆپێز لە خولەكی 38 تۆمار كرا.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م