به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ناوچه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ و ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌رینی هه‌ژاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان هاتووه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ی نیسان/ئه‌پریل سه‌عات 7:30 خوله‌كی به‌یانی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به قوڵایی نۆ كیلۆمه‌تر له دووری 44 كیلۆمه‌تر له شارۆكه‌ی قه‌ڵادزێ و 40 كیلۆمه‌تر له شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ تۆمار كراوه.
ئاماژه‌ی داوه، بوومه‌له‌رزه‌كه 4.4 پله بووه به پێوه‌ری ڕێخته‌ر و هاووڵاتییان له ته‌واوی ناوچه‌كه و ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین هه‌ستیان پێ كردووه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی و مادی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
له 13 تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ر بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی هه‌ژاند، زیانی گه‌وره به‌ر ده‌ربه‌ندیخان و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان كه‌وت، له دیوی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه‌یش كرماشان و قه‌سری شرین زۆرترین زیانیان پێ كه‌وت و قوربانی زۆر و زیانی مادی بێشوماری لێ كه‌وته‌وه، دوای ئه‌وه‌یش به به‌رده‌وامی بوومه‌له‌رزه به گوڕی كه‌م كه‌م و بێ ئه‌وه‌ی زیانی لێ بكه‌وێته‌وه له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیان داوه و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامیان هه‌یه.