دوای دابڕانی زه‌ین مالیك و جیجی حه‌دید له پێوه‌ندییه خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان، زه‌ین ئاشكرای كرد كه به‌رده‌وام هیوای خواستووه خۆشه‌ویستیی نێوان خۆی و جیجی بۆ هه‌میشه‌یی بێت.
زه‌ین مالیكی گۆرانیبێژ و جیجی حه‌دید نمایشكاری ناودار، دوای دوو ساڵ له پێوه‌ندییه خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان، به یه‌كجاری له 13ی ئاداری ئه‌مساڵدا له یه‌كتر جیا بوونه‌وه، ئه‌مه‌ش قسه و باسێكی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌دوای خۆیدا هێنا، تا هه‌ردووكیان له ڕێی پۆسته‌كانیانه‌وه هۆكاره‌كه‌یان بۆ سه‌رقاڵبوونیان به ژیانی تایبه‌تی گه‌ڕانده‌وه.
دوای ئه‌م جیابوونه‌وه‌یه‌ش، له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا زه‌ین به میدیاكانی ڕاگه‌یاند، كه گۆرانی
Let Me بۆ جیجی گوتووه، به‌و هیوایه‌ش بووه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵی بمێنێته‌وه و خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان تا سه‌ر به‌رده‌وام بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باسی له‌وه كردبوو كه هه‌موو مرۆڤێك دووچاری شكست ده‌بێت، ڕه‌نگه شكسته‌كه‌ی ئێمه له‌و خۆشه‌ویستییه‌دا بووبێت، هه‌روه‌ها هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ جیجی خواست و ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه هێشتا هه‌ر هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی جارانیه‌تی و بیری پێوه‌ندییه‌كه‌شیان ده‌كات.
زه‌ین مالیك له دایكبووی 1993 له ناوچه‌ی برادفۆرد له به‌ریتانیا له باوكێكی به‌ریتانی به‌ناوی یاسر مالیك. له ساڵی 2010 یه‌كه‌م جار له‌سه‌ر سته‌یج گۆرانی گوت و له‌و كاته‌وه وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی پۆپ ده‌ركه‌وت. جیجی حه‌دید له ساڵی 1995 له لۆس ئه‌نجلۆس له دایك بووه، كچێكی نمایشكار و گۆرانیبێژه و دایكی هۆڵه‌ندییه و باوكیشی فه‌له‌ستینییه.