زێدان بووە شەشەم راهێنەری یانەی ریال مەدرید
زێنەدین دێدانی فڕەنسی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بووە شەشەم راهێنەر لە مێژووی یانەكەدا 100 یاریی بباتەوە، دوای ئەوەی دوێنێ یەكشەم سەركەوتنی بەسەر یانەی مەلەگە بەدەستهێنا.
دوێنێ یەكشەم یانەی ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگە و جەماوەری لە گەڕی 32ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا بە ئەنجامی 1-2 گۆڵ لە یانەی مەلەگەی بردەوە.
بە سەركەوتن لەم یارییەدا، زێدان بووە شەشەم راهێنەر لە مێژووی یانەی ریال مەدرید سەركەوتنی ژمارە 100 تۆمار بكات لە كۆی 140 یارییدا و لە 25 یاریشدا یەكسان بووە لەگەڵ 15 شكست، لەو ماوەیەشدا 8 ناسناوی بردووەتەوە.
100 سەركەوتنەكەی زێدان لەگەڵ یانەی ریال مەدرید بەمشێوەی خوارەوە دابەشبوون:-
لە خولی ئیسپانیا 90 یاری ئەنجامداوە و تێیدا 66 سەركەوتن و 6 یەكسانبوون و 9 شكستی تۆمار كردووە، وەرزی رابردووش ناسناوەكەی بردەوە.
لە خولی پاڵەوانانی ئەوروپا تا ئێستا 30 یاری ئەنجامداوە و لە 20 یاریدا براوە بووە لەگەڵ 6 یەكسانبوون و 4 دۆڕان، لە جامی شای ئیسپانیا 6 سەركەوتن و 4 یەكسانبوون و 2 شكستی تۆمار كردووە.
لە جامی جیهانی یانەكان 4 یاریی ئەنجامداوە و لەسەرجەم یارییەكاندا سەركەوتنی بەدەستهێناوە و 2 ناسناوی بردووەتەوە.
لە جامی سوپەری ئەوروپا 2 یاریی ئەنجامداوە و سەركەوتنی بەدەستهێناوە، لە جامی سوپەری ئیسپانیا بەهەمانشێوە 2 یاریی ئەنجامداوە و لە هەردوو یارییەكەدا براوە بووە.
بەشێوەیەكی گشتی زێدان لە راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید 100 سەركەوتن و 25 یەكسانبوون و 15 دۆڕانی تۆمار كردووە، واتە رێژەی سەركەوتنەكانی برێتییە لە 71.4%.
بەسەركەوتنەكەی لە یارییەكەی دوێنێ بەرامبەر یانەی مەلەگە، یانەی ریال مەدرید ژمارەی خاڵەكانی كرد بە 67 و بەجیاوازی 4 خاڵ لەگەڵ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید، هاتەوە ریزبەندی سێیەمی یانەكانی خولی ئیسپانیا.
وشە -
ئامانج ئهكرهم