دواى 17 ساڵ له ئه‌میرایه‌تیى كۆمه‌ڵى ئیسلامیى كوردستان، پێ ده‌چێت عه‌لى باپیر له كۆنگره‌ى داهاتووى حزبه‌كه‌یدا خۆى نه‌پاڵێوێته‌وه، به‌ڵام ده‌یه‌وێت ئه‌و حزبه هه‌ر له ده‌ستى خۆیاندا بمێنێته‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سه‌ته‌ش له ڕكابه‌رایه‌تیى محه‌مه‌د حه‌كیم و عه‌بدولستار مه‌جیددا له‌باره‌ی ئه‌میری داهاتووی كۆمه‌ڵ، عه‌لى باپیر ده‌یه‌وێت عه‌بدولستار مه‌جید سه‌ر بخات.
له ساڵى 2001ـه‌وه عه‌لى باپیر ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامییه و به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" مه‌یلێكى هه‌یه له كۆنگره‌ى داهاتوو خۆى بۆ ئه‌و پۆسته كاندید نه‌كاته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدا به‌شێكى زۆرى سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بى سیاسیى ئه‌و حزبه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى نایشارنه‌وه به‌دیلى عه‌لى باپیر له‌ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا هه‌یه، به‌ڵام مانه‌وه‌ى ئه‌و به گرنگ ده‌زانن.
"وشه" ئه‌وه‌یشى زانیوه له ئه‌گه‌رى وازهێنانیدا، عه‌لى باپیر له نێوان محه‌مه‌د حه‌كیم و عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵ، كه ئه‌وه‌ی دووه‌میان زاوایه‌تی، عه‌لی باپیر پشتى زاواكه‌ى ده‌گرێت و ده‌یه‌وێت ئه‌و پۆسته هه‌ر لاى بنه‌ماڵه‌ی خۆیان بمێنێته‌وه.
سه‌لیم كۆیى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى كۆمه‌ڵى ئیسلامى به"وشه"ـى ڕاگه‌یاند، له‌ناو كۆمه‌ڵى ئیسلامی به‌دیلى عه‌لى باپیر هه‌یه، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌و پرسه له‌ناو حزبدا گفتوگۆى له‌باره‌وه نه‌كراوه.
كۆیی گوتى، "تا ئێسته عه‌لى باپیر باسى ئه‌وه‌ى نه‌كردووه كه خۆى كاندید ده‌كاته‌وه یان نا، چونكه ئێسته كاتى ورووژاندنی ئه‌و پرسه نییه و هه‌موو قورسایییه‌كمان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ى ئێسته هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كان".
عه‌بدولستار مه‌جید بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له زانستی قورئان به‌ده‌ست هێناوه. ساڵی ١٩٨٧ بووه‌ته پێشمه‌رگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان. له دوو كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، جارێك ده‌نگی یه‌كه‌م و جارێك ده‌نگی دووه‌می به‌ده‌ست هێناوه، هه‌روه‌ها به‌رپرسیارێتیی سیاسی و سه‌ربازیی هه‌بووه له‌ناو ئه‌و حزبه‌دا، له‌وانه گوته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، نوێنه‌ری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له لیژنه‌ی هاوئاهه‌نگیی ئۆپۆزیسیۆن و سه‌رۆكی شاندی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له پێكهێنانی حكوومه‌ت و نووسینه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كاری حكوومه‌ت، جگه له‌وانه‌ش زاواى عه‌لى باپیرى ئه‌میرى كۆمه‌ڵه.
له لایه‌كی تره‌وه به‌پێى زانیارییه‌كانى به‌رده‌ست "وشه" كه له سه‌رچاوه‌یه‌كى ناو كۆمه‌ڵى ئیسلامییه‌وه وه‌ریگرتوون، دواى جێهێشتنى ئارام قادر كه سه‌ركردایه‌تى باڵى نه‌هزه‌كانى ناو كۆمه‌ڵى ده‌كرد و به گه‌وره‌ترین ڕكابه‌ریكارى عه‌لى باپیر داده‌نرا، عه‌لى باپیر كێشه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى له‌ناو كۆمه‌ڵدا نه‌ماوه، چونكه ده‌زانێت هه‌ر كه‌سێك ئه‌و پشتگیرى نه‌كات، ناتوانێت ببێت به ئه‌میرى ئه‌و حزبه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه زیاتر گوتى، "له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆى وازهێنانى عه‌لى باپیر له‌ناو كۆمه‌ڵ له پۆستى ئه‌میرایه‌تى، محه‌مه‌د حه‌كیم و عه‌بدولستار مه‌جید كه‌وتنه ململانێ بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته، به‌ڵام چانسى عه‌بدولستار مه‌جید زۆره و پێ ناچێت عه‌لى باپیر بهێڵێت محه‌مه‌د حه‌كیم ده‌ربچێت و بگات به خه‌ونی ئه‌میری كۆمه‌ڵ".
ئه‌وه‌یشی خسته روو كه محه‌مه‌د حه‌كیم له‌ناو كۆمه‌ڵدا خۆشه‌ویست نییه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له رابردوودا دژایه‌تی نه‌هزه‌كانی ناو حزبه‌كه‌ی ده‌كرد، بۆیه عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵ پشتگیری زۆر ده‌كرد له‌و دژایه‌تییه‌دا.
كۆمه‌ڵى ئیسلامیى كوردستان تا ئێسته سێ كۆنگره‌ى به‌ستووه و دوایه‌مینیان ساڵى 2015 بوو كه عه‌لى باپیر به‌بێ بوونى ڕكابه‌ر بووه‌وه به ئه‌میرى حزبه‌كه، بڕیاریش وایه له مانگى ئایار یان سه‌ره‌تاى مانگى حوزه‌یرانى ساڵی داهاتوو كۆنگره‌ى چواره‌م ببه‌ستێت. بۆیه هه‌ر له ئێسته‌وه خه‌ریكه باڵباڵێن و دروستكردنی هه‌وادار له‌ناو كادرانی ئه‌و حزبه‌دا دروست ده‌بێ بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی كاندیدانی پۆستی ئه‌میریی.
ده‌بوو ئه‌مساڵ كۆمه‌ڵى ئیسلامى كۆنفرانسى ببه‌ستایه، به‌ڵام به‌هۆى بارودۆخى سیاسیى كوردستانه‌وه كۆنفرانسه‌كه‌یان نه‌كرد.
شوان ڕابه‌ر بڕیارده‌رى ئه‌نجوومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان بۆ "وشه"ـى ڕوون كرده‌وه، كۆنگره كاتی ماوه و ئه‌و پرسانه‌یش پێوه‌ستن به كۆنگره‌وه، بۆیه تا ئێسته باس نه‌كراوه.
رابه‌ر ئه‌وه ناشارێته‌وه كه "كه‌سانێك هه‌ن به‌دیلى عه‌لى باپیر بن". به‌ڵام ددانیش به‌وه‌دا ده‌نێت كه "زۆرینه‌ى سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى عه‌لى باپیر و تواناكانى بۆ ئه‌م قۆناغه‌ى كوردستان و حزبه‌كه‌مان به پێویست ده‌زانن و ده‌یانه‌وێت له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت".
ئه‌م ململانێیه له كاتێكدایه پێشتر مه‌لا كرێكار ئه‌میری ئه‌نسارلسونه له رابردوودا كه ئێسته له نه‌رویج له‌ژێر چاودێری پۆلیسدایه و هیچ تۆمه‌تێكی تیرۆری به‌سه‌ردا ساغ نه‌بووه‌ته‌وه، له یه‌كێك له تۆماره ڤیدیۆییه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئێران پشتگیری بیلال سلێمان ده‌كات بۆ پۆستی ئه‌میری كۆمه‌ڵ، له دوای عه‌لی باپیر.