شیلان ئاكچان ژنه میدیاكار و پێشكه‌شكاری پێشووی پرۆگرامی "نێتگرام" له دیمانه‌یه‌كی "وشه"دا هۆی وازهێنانی له "نێت تی ڤی" ئاشكرای ده‌كات كه بۆ یه‌كه‌م جاریش له‌باره‌ی ره‌سه‌نایه‌تی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی كه به "تورك" ناسراون، زانیاری ده‌خاته ڕوو. دووپاتی ده‌كاته‌وه كه هیچ كات رۆڵی ئه‌كته‌رێك نابینێت ماچ بكرێت له دراما یان فیلم‌دا.
ئاكچان نیگه‌رانه له‌و هێرشانه‌ی له‌لایه‌ن هاوزمانه كورده‌كانی ده‌كرێته سه‌ر ئه‌و كچانه‌ی ده‌رده‌كه‌ون و ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی منتان به‌دڵ نییه، بۆچی هه‌وڵ ناده‌ن كاری له من باشتر بكه‌ن؟ یا بۆچی هه‌میشه شانازی به بیانییه‌كان ده‌كه‌ن؟". ئه‌وه‌یش ناشارێته‌وه كه نامه و قسه‌ی ناماقووڵی بۆ ده‌چێت، به‌ڵام وه‌ڵامیان ناداته‌وه.
ئه‌گه‌ر به كورتی شیلان ئاكچان پێناسه بكه‌ی؟
شیلان ئاكچان قۆناغی چواره‌می كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانم له به‌شی دیزاین، پێشتر به‌شی شێوه‌كاری په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانم ته‌واو كردووه، جگه له خوێندن له بواری فاشیۆن كار ده‌كه‌م و یه‌كه‌م كه‌سیش بووم له كوردستان ده‌ستم به فاشیۆن كرد، هه‌روه‌ها پێشتر له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك گۆرانییه‌كمان به‌ناوی "بۆ جێگر" بۆ هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو جێگر عه‌زیز گوتووه و كلیپیشمان بۆی كرد. جگه له‌وانه، له سروودی "پانۆرامای پێشمه‌رگه" به‌شداریم كردووه، ئێسته‌یش گۆرانییه‌كی ترم تۆمار كردووه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا كلیپی بۆ ده‌كه‌م، بۆیه نامه‌وێت ئێسته ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكه‌م و ده‌مه‌وێت سوپرایز بێت بۆ هه‌وادارانم.
زۆربه‌ی هه‌وادارانت به‌هۆی ناسناوی "ئاكچان" ده‌ڵێن شیلان توركه، ڕوونكردنه‌وه‌تان بۆ ئه‌مه چییه؟
راستییه‌كه‌ی ئه‌م پرسیاره زۆر جار ڕووبه‌ڕووم ده‌بێته‌وه و پێم ده‌ڵێن تۆ توركی، به‌ڵام من تا ئێسته ڕوونكردنه‌وه‌م بۆ هیچ كه‌س و هیچ میدیایه‌ك نه‌داوه، ئه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار له "وشه" ئاشكرای ده‌كه‌م و به هه‌موو هه‌وادارانم ده‌ڵێم من تورك نیم و له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی سلێمانیم، به‌ڵام له كه‌ركووك له دایك بووم و له‌وێ ژیاوم، ماوه‌یه‌كیشه له هه‌ولێر نیشته‌جێم، ئه‌م ناسناوه خۆم حه‌زم لێ بوو، چونكه هه‌میشه حه‌زم كردووه به شیلان ئاكچان بانگ بكرێم. هه‌روه‌ها زۆر جار له‌ناو خه‌ڵكدا پرسیاری ئه‌وه ده‌كرێت گوایه هاوسه‌ری من توركه، دیسان لێره‌وه ئاشكرای ده‌كه‌م و پێیان ده‌ڵێم نه‌خێر هاوسه‌ره‌كه‌شم كورده و خه‌ڵكی دیاربه‌كری باكوری كوردستانه.
بۆچی له پرۆگرامی"نێتگرام" وازت له كاری پێشكه‌شكاری هێنا؟
پێش هه‌موو شتێك من ڕێزم بۆ ته‌واوی ستافی كه‌نالی نێت تیڤی هه‌یه و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم، نێتگرام بیرۆكه‌یه‌كی جوانی كه‌ناڵه‌كه بوو، به شانازییه‌وه ماوه‌یه‌ك پێشكه‌شكاری ئه‌و پرۆگرامه بووم، هۆی وازهێنانیشم ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه بوو من وه‌ك شیلان خۆم خاوه‌ن قسه و كاره‌كته‌ری خۆمم، واته ئه‌گه‌ر له ژیانمدا باس له شتێك بكه‌م، ده‌بێت ئه‌و شته له‌لام زۆر گرنگ بێت، له هه‌مان كاتدا ده‌بێت له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا ڕێز له ماندووبوونم بێته گرتن، چونكه كارێك ناكه‌م زیانی بۆ كه‌سایه‌تیم هه‌بێت و كه‌مم بكاته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌هۆی ئه‌و كاره‌وه ڕۆژانه یه‌ك ملیار دۆلاریشم ده‌ست بكه‌وێت، بۆیه من ده‌ڵێم وازم له پێشكه‌شكاری نه‌هێناوه، به‌ڵكو ته‌نیا وازم له نێت تیڤی هێناوه.
دوای نێت تیڤی چه‌ند كه‌ناڵێكی ناوخۆیی داوایان لێ كردووم كاریان بۆ بكه‌م، به‌ڵام ئێسته ته‌نیا ده‌مه‌وێت گرنگی به خوێندنه‌كه‌م بده‌م بۆ ئه‌وه‌ی به پله‌ی یه‌كه‌م زانكۆ ته‌واو بكه‌م، چونكه ئه‌مساڵ كۆتا قۆناغمه و ساڵانی ڕابردووش قۆناغه‌كانم به پله‌ی دووه‌م و سێیه‌م بڕیوه.
جگه له كاری فاشیۆن و دیزاینی جلوبه‌رگ، له هیچ بوارێكی تر كارت كردووه؟
جگه له فاشیۆن و دیزاینی جلوبه‌رگ، پێشتر كاری دیزاینی ئاهه‌نگه‌كانم له هۆتێله به‌ناوبانگه‌كان كردووه، له هه‌مان كاتدا دیزاینی شێوازی هاتنه ژووه‌ره‌وه‌ی میوان و شێوازی سه‌ما و فۆتۆ و كورته ڤیدیۆی ئاهه‌نگه‌كانم كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌و كاته‌ی بۆ یه‌كه‌مجار نمایشی فاشیۆن له كوردستان به‌ڕێوه چوو، من یه‌كێك بووم له به‌شدارانی و هه‌ر خۆم ڕێوڕه‌سمی كردنهوهكهم ئه‌نجام دا، هاوكات به ئه‌ستێره‌ی نمایشه‌كه‌ش ده‌ستنیشان كرام.
هیچ كۆمپانیایه‌كی بواری جوانكاری له ڕابردوو و ئێسته داوایان لێ كردووی سپۆنسه‌ری كاره‌كانت بكه‌ن؟
هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی من ده‌یكه‌م تا ئێسته به‌بێ سپۆنسه‌ر نه‌بووه، به‌ڵام سپۆنسهرهكانم جۆراوجۆرن، وه‌ك جلوبه‌رگ و ماكیاج و ئێكسسوارات و هه‌موو جۆره به‌رهه‌مێكی بواری جوانكاری و فاشیۆن، ته‌نانه‌ت خواردن و جێی دانیشتنیشم سپۆنسه‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه، چونكه كاری من ڕێكلامه، به‌ڵام ڕێكلام بۆ هه‌ر به‌رهه‌مێك بكه‌م، سه‌ره‌تا ده‌بێت بزانم ئه‌و به‌رهه‌مه تا چه‌ند كوالێتی به‌رزه و تا چه‌ند سوودی بۆ خه‌ڵك هه‌یه، ئینجا ڕێكلام بۆ به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌كه‌م.
ئه‌گه‌ر بوارت بۆ بڕه‌خسێت ئاماده‌ی وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداری دراما و فیلمی سینه‌مایی بكه‌ی؟
زۆر داوام لێ كراوه تا به‌شداری فیلمی سینه‌مایی بكه‌م، به‌ڵام تا ئێسته به‌شداریم نه‌كردووه، چونكه نواندن تاكه كاره كه تا ئێسته حه‌زم لێی نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت له‌م ماوه‌یه‌دا داوام لێ كراوه به‌شداری شانۆگه‌رییه‌ك بكه‌م و ڕۆڵی سه‌ره‌كی ببینم، به‌ڵام بڕیارم نه‌داوه بیكه‌م، چونكه من له شانۆدا كارم نه‌كردووه و له‌وانه‌یه نه‌توانم سه‌ركه‌وتوو بم.
ئه‌گه‌ر له داهاتوو بوارت بۆ ڕه‌خسا و به‌شداری فیلمی سینه‌مایی و درامات كرد، ئایا ئاماده‌ی هه‌موو ئه‌و ڕێچكانه بشكێنێت كه له كۆمه‌ڵگه‌دا قه‌ده‌غه‌ن؟
پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت ئه‌وه بزانم كه هاوسه‌رم هه‌یه و نابێت ده‌ست بۆ هه‌موو كارێك ببه‌م كه ببێت به هۆی ئازاردانی ئه‌و، ئه‌گه‌ر ته‌نیا لایه‌نی سۆزداری تیادا بێت رۆڵبینینهكه، به‌لامه‌وه زۆر ئاسایییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سنوور تێپه‌ڕێنێت و ماچ و شتی تری تێدا بێت، به‌دڵنیایییه‌وه به‌شداری ئه‌و كاره ناكه‌م.
زۆر جار له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌ڵێن شیلان كه‌سێكی له‌خۆبایی و لووتبه‌رزه، خۆت چۆنی له ناوه‌ڕۆكدا؟
هه‌میشه گوتوومه شیلان واته گوێ نه‌دان، چونكه ئه‌گه‌ر گوێم به قسه نه‌شیاوه‌كانی كۆمه‌ڵگا بدایه، ده‌بوو ئێسته وازم له كاره‌كانم بهێنایه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه من زیاتر گرنگیم به كاره‌كانم دا و قسه نه‌شیاوه‌كانی كۆمه‌ڵگایش زیاتر هانیان دا بۆ ئه‌وه‌ی كۆڵ نه‌ده‌م، بۆیه به ئه‌وانه ده‌ڵێم شیلان ساده‌ترین كه‌سه و ئێوه هه‌ڵه‌ن، چونكه تاكه میدیاكارم له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ڵامی هه‌موو هه‌وادارانم ده‌ده‌مه‌وه، ته‌نیا وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه ناده‌مه‌وه كه له نامه‌كانیاندا قسه‌ی نه‌شیاو ده‌نێرن و داوای شتی ناماقووڵ ده‌كه‌ن.
تا ئێسته چه‌ند نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاریت ئه‌نجام داوه؟
نه‌شته‌رگه‌ریم بۆ لووتم كردووه، ته‌نانه‌ت له كاتی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه ڕاسته‌وخۆ لایڤم كرده‌وه، به‌ڵام نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌م بۆ (جیوب) بوو، واته من كێشه‌ی هه‌ناسه‌م هه‌بوو، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌دا نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری لووتیشم كرد، به‌ڵام ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه ئه‌وه نه‌بووه كه لووتمی وه‌ك فستق لێ كردبێت، جیا له‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ش یه‌ك جار ده‌رزی بۆتۆكسم بۆ ناوچه‌وانم به‌كار هێناوه، چونكه چرچ و لۆچیم هه‌بوو و لام برد.
له كۆتادا چی ده‌ڵێی له‌باره‌ی ئه‌و شه‌ڕ و تۆمه‌تانه‌ی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رانبه‌ر كچانی كورد له‌لایه‌ن كورده‌وه ده‌كرێ؟
دوا په‌یامم ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه هه‌میشه به مه‌به‌ستی شكاندنی من هێرشم ده‌كه‌نه سه‌ر و پێیان ده‌ڵێم، ئێوه تا ئێسته چ شتێكتان هه‌یه له هی شیلان باشتر بێت؟ هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی منتان به‌دڵ نییه بۆچی هه‌وڵ ناده‌ن كاری له من باشتر بكه‌ن؟ یاخۆ بۆچی هه‌میشه شانازی به بیانییه‌كان ده‌كه‌ن؟، به‌ڵام كه كوردێك هه‌مان كار ده‌كات، ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ی باشتریش بێت، ئێوه ده‌یشكێنن و هێرشی ده‌كه‌نه سه‌ر.
وشه/ محه‌مه‌د جه‌مال