به‌هۆی جه‌نگی سووریا و هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كاریگه‌ری هه‌بووه به‌سه‌ر بازاڕه‌كانی دراو و نرخی دۆلاری بۆ كه‌مترین ئاست دابه‌زاند.
ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و فڕه‌نسا بۆ بنكه سه‌ربازییه‌كانی سووریا وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك به‌رانبه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن ئه‌سه‌ده‌وه بۆ شاری دۆمای وڵاته‌كه‌ی، نرخی دۆلاری دابه‌زاند، به‌شێوه‌یه‌ك نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر به شه‌ش دراوی سه‌ره‌كی وڵاتانی تر دابه‌زی 0.05% بۆ 89.741%.
نرخی دراوی ئه‌مه‌ریكی به ڕێژه‌ی 0.1% نزم بووه‌وه بۆ 107.245% دراوی یه‌نی ژاپۆنی، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك به‌رز بووبووه‌وه و گه‌یشتبووه 107.610%، هه‌روه‌ها له ماوه‌ی دوو مانگدا بۆ 107.780% یه‌ن به‌رز بووبووه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه دراوی یه‌نی ژاپۆنی له‌گه‌ڵ جێگیرنه‌بوونی بازاڕ و ئاڵۆزبوونی دۆخی سیاسی نرخه‌كه‌ی ناگۆڕێت، به‌ڵام نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر دراوی یه‌ن سنووردار بوو.
ماكۆتۆ نۆجی گه‌وره وه‌به‌رهێنه‌ری ستراتیجی له كۆمپانیای Nikko SMBC Securities بۆ خزمه‌تگوزاری بانكی ڕای گه‌یاند، نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر دراوی یه‌ن زۆر دابه‌زی، به‌ڵام به ڕه‌چاوكردنی دۆخی سیاسیی وڵات و پێشبینییه‌كان، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بۆ 108.44 یه‌ن به‌رز ببێته‌وه.
هه‌روه‌ها نرخی یۆرۆ به ڕێژه‌ی 0.05% به‌رز بووه‌وه بۆ 1.2335 یۆرۆ، دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌موو گۆڕانێكی كه‌می به‌سه‌ر هات.
نرخی پاوه‌ند به‌ڕیژه‌ی 0.2% بۆ 1.4261 پاوه‌ند به‌رز بووه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له سێ مانگی ڕابردوو به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆوه بینی.