ئەلڤێس بووە یەكەم یاریزان زۆرترین ناسناوی جیهانی بردبێتەوە

:: AM:10:09:16/04/2018 ‌

دانی ئەلڤێسی بەرگریكاری بەڕازیلی و یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی بووە یەكەم یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا زۆرترین ناسناوی لەسەر ئاستی جیهان بردبێتەوە.

ئەلڤێس دوێنێ یەكشەم لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان بەفەرمی بووە پاڵەوانی خولی فڕەنسا.

بەمەش ئەلڤێس ژمارەی ناسناوەكانی لە مێژووی ژیانی وەرزشیدا كردە 37 ناسناو و بووە یەكەم یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا زۆرترین ناسناوی بردبێتەوە.

ئەو 37 ناسناوی ئەلڤێس برێتین لە:-

-    خولی ئیسپانیا (6 جار)

-    خولی ئیتاڵیا (1 جار)

-    خولی فڕەنسا (1 جار)

-    جامی شای ئیسپانیا (5 جار)

-    جامی سوپەری ئیسپانیا (6 جار)

-    جامی ئیتاڵیا (1 جار)

دانی ئەلڤێس ئەمساڵ ئەمە سێیەم ناسناوە لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان بەدەستی دێنێ دوای ئەوەی جامی سوپەر و جامی یەكەتیی یانەكانی فڕەنسای بردبووەوە.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م