دوای دروستبوونی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی ئه‌مه‌ریكا و چین و زیادكردنی باج بۆ سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانی یه‌كتر، هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین و ژاپۆن ڕێككه‌وتنێكیان ئه‌نجام دا بۆ به‌هێزكردنی ئابووریی وڵاته‌كانیان.
ئاژانسی
ڕۆیته‌رز له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تارۆ كۆنۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی په‌كین، دوای هه‌شت ساڵ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئابوورییان ئه‌نجام دا.
مه‌ترسییه‌كان بۆ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئابووری له نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین له زیادبووندان، ژاپۆنیش له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه و زیادكردنی باج بۆ سه‌ر كۆمپانیاكانی هاورده‌كرنی پۆڵا و ئه‌له‌منیۆم بووه‌وه، به‌ڵام هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ نه‌بوو، له به‌رانبه‌ردا رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ په‌كین ئه‌نجام ده‌دات بۆ به‌هێزبوونی پێگه ئابوورییه‌كه‌ی.
وانگ یی گه‌وره دیپلۆماتكار و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین، به‌یه‌كه‌م وه‌زیری ده‌ره‌وه داده‌نرێت كه سه‌ردانی ژاپۆن بكات له ماوه‌ی هه‌شت ساڵدا، له‌كاتی سه‌ردانه‌كه له‌گه‌ڵ كۆنۆ زۆر بابه‌تیان تاوتوێ یه‌كێك له‌وانه كۆریای باكور بوو.
كۆنۆ ڕای گه‌یاند، له‌م هه‌شت ساڵه‌دا دۆخی ئابووریی هه‌ردوو وڵات گۆڕانكاری به‌سه‌ر هات، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه دا كه پێویسته پێوه‌ندی ئابووریی نێوان ژاپۆن و چین به‌هێز بكرێت.
زیاتر گوتی، هیوادارم له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بتوانین له نزیكه‌وه هاوكاری یه‌كتر بین و كاری ئابووریی گرنگ ئه‌نجام بده‌ین.