به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلیمانی و دهۆك ئاسمان له نێوان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له كه‌ركووك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، هه‌ندێ كات بۆ ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌گۆڕێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 28 پله و نزمترین پله‌یش 10 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی سێشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان له نێوان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، له هه‌ندێ ناوچه‌ی شاخاوی نیمچه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 28 پله و نزمترین پله‌یش 10 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.