خواردنه سوێره‌كانی وه‌ك چه‌ره‌زات و جپس، یه‌كێكن له خۆشترین خواردنه‌كان به لای منداڵانه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیخۆن مه‌ترسییه‌كی زۆر به ژیانیان ده‌گه‌یه‌نێت كه ڕه‌نگه هه‌رگیز نه‌تبیستبێت.
پزیشكان دوای لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه خواردنی چه‌ره‌زات بۆ منداڵان به گشتی و منداڵی خوار ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵ زۆر مه‌ترسیداره، ئه‌مه‌ش بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌مانه‌ن:
هۆكاری یه‌كه‌م: چه‌ره‌زاته‌كان منداڵی تووشی هه‌ستیاری ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت منداڵی بچووك، ئه‌م جۆره هه‌ستیارییه‌ش به هه‌ستیاری چه‌ره‌زات ناسراوه كه به خواردنی فستق، گوێز، بندق و چواله تووش ده‌بن، نیشانه‌كانیشی بریتین له سووربوونه‌وه‌ی ڕووخسار و جه‌سته، خورانی پێست، قڵیشانی لێو، سكچوون و ڕشانه‌وه، تێكچوونی سیسته‌می هه‌ناسه‌دانیش خراپ ده‌كات.
هۆكاری دووه‌م: چه‌ره‌زاته‌كان جۆرێكن له خواردنه ڕه‌قه‌كان كه پێویسته بخرێنه ناو ده‌م و دواتر به ددانه‌كان بشكێنرێن، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵ ناتوانێت ئه‌م كاره ئه‌نجام بدات، زۆرجار به توێكڵه‌كانیانه‌وه ده‌یان خۆن، كه توێكڵه‌كه‌ش بپه‌ڕێته بۆڕیی هه‌ناسه‌وه، له هه‌ناسه‌دانی ده‌خات، زۆرجار باری ته‌ندروستی زۆر خراپ ده‌كات، ناچار بۆ ده‌نكه فستقێك بیبه‌یته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن.
له‌به‌ر ئه‌وه پزیشكان داوا له دایك و باوكان ده‌كه‌ن، هه‌رگیز ئه‌و چه‌ره‌زاتانه نه‌خه‌نه به‌رده‌ستی منداڵ، تا ته‌ندروستییان بپارێزن و له هه‌موو مه‌ترسییه‌ك دووریان بگرن.