ئەو ناسناوانەی گواردیۆلا تا ئێستا بەدەستی هێناون

:: AM:10:47:16/04/2018 ‌

پێپ گواردیۆلای راهێنەری ئیسپانی دوێنێ یەكشەم بەفەرمی یانەی مانچستەر سیتی كردە پاڵەوانی ئەمساڵی خولی نایابی ئینگلیزی.

گواردیۆلا بووە شەشەمین راهێنەر لە مێژووی تۆپی پێدا زۆرترین ناسناوی بردبێتەوە كە 23 ناسناون.

ئەو راهێنەرانەی كە لە مێژووی تۆپی پێدا زۆرترین ناسناویان بردووەتەوە بەمشێوەی خوارەوەن:-

جۆزێ مۆرینی پورتوگالی (25 ناسناو)

ئۆتمار هێتسفێڵدی ئەڵمانی (25 ناسناو)

جۆك ستینی سكۆتلەندی (26 ناسناو)

ڤالێری لۆبانۆفیسكی ئۆكڕانی (28 ناسناو)

ئەلێكس فێرگسۆن (49 ناسناو)

گواردیۆلا 23 ناسناوەكەی لەگەڵ 3 یانەی جیاواز بەدەستهێناوە، 14 ناسناو لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، بایرن میونشنی ئەڵمانی 7 ناسناو و مانچستەر سیتی 2 ناسناو.

ئەو ناسناوانەی گواردیۆلا لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بەدەستی هێنابوون برێتین لە:-

خولی ئیسپانیا: وەرزەكانی 2008-2009، 2009-2010، 2010-2011.

جامی شای ئیسپانیا: 2008-2009، 2011-2012.

جامی سوپەری ئیسپانیا: 2009، 2010 و 2011.

خولی پاڵەوانانی ئەوروپا: 2008-2009، 2010-2011.

جامی سوپەری ئەوروپا: 2009 و 2011.

جامی جیهانی یانەكان: 2009 و 2011.
 
 




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م