میسی چۆن هاوكاری نیماری كردبوو لە یانەی بەرشەلۆنە؟

:: AM:11:00:16/04/2018 ‌

نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا باسی ئەو هاوكارییانەی كرد كە لەسەرەتای یاریكردنیدا لە ریزی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی پێشكەشی كردبوو.

نیمار بۆ تەلەفزیۆنی بەڕازیل ئاشكرای كرد كە كاتێك لە ساڵی 2013 لە یانەی سانتۆسی بەڕازیلی پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە كرد زۆر دڵگران ببوو بەتایبەتیش بەهۆی ئەو ئاستە خراپەی لە یارییەكانی سەرەتای یانەكەدا پێشكەشی كردبوو.

نیمار رایگەیاند: میسی هانی دام هەموو توانایەكی خۆم بەكاربێنم و هاوكارییەكی زۆری كردم بێ ئەوەی گوێ بداتە ئەو كاریگەرییانەی بەهۆی ئاستبەرزی منەوە لەسەر ئەو دروست دەبێت.

راشیگەیاند: رۆژ دوای رۆژ بە هاوكاری میسی پاڵەپەستۆكانی سەرم نەمان و هەستم بە ئارامی كرد و ئاستی یاریكردنم لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بەرز بووەوە تا گەیشتمە لووتكە.

نیمار جەختیشی كردەوە كە تا ئێستا هاوڕێیەتییەكی بەهێزی لەگەڵ میسی ماوە تەنانەت دوای جێهێشتنی یانەی بەرشەلۆنەش پەیوەندییان هەروەك خۆی ماوە.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م