فیلمی كوردی "سه‌گی برسی" له سیناریۆ و ده‌رهێنانی ڕاژان عه‌زیز، له نوێترین به‌شدارییدا له فێستیڤاڵه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان، به‌شداریی فێستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات له شاری به‌سره .
ئه‌مڕۆ دوای وه‌رگرتنی فیلمه‌كه‌ی له‌و فێستیڤاڵه، راژان به"وشه"ی راگه‌یاند: فیلمه‌كه‌مان "سه‌گی برسی" له خولی سێیه‌می فێستیڤاڵی فیلمی قومره‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگیراوه له شاری به‌سره، ئه‌و فێستیڤاڵه به‌به‌شداریكردنی فیلمی ده‌رهێنه‌ر و سینه‌ماكاران له چه‌ندان وڵات به‌ڕێوه ده‌چێت و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت .
ئه‌وه‌شی گوت، چیرۆكی ئه‌و فیلمه باس له مه‌ترسییه هه‌رێمییه‌كان ده‌كات بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به تایبه‌ت له‌ڕێی به‌شێك له وڵاتانی هه‌رێمی و عه‌ره‌بی، له‌ڕێی نیشاندانی چه‌ند وێنه‌یه‌كی سه‌ركرده‌ی وڵاته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌وان خوڵقێنه‌ری داعش و ناردنیان بوون وه‌ك مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان .
زیاتر گوتی، ئه‌و فیلمه له وێنه‌گرتنی فه‌لاح حه‌سه‌نه و مۆنتاجی ژێ كامیله، هه‌ریه‌ك له ئه‌كته‌ران حه‌مه‌ڕه‌شید هه‌ره‌س و سۆنیا ئاوات و رووناك دڵپاك و شانیار به‌ختیار و میران شێرزاد به‌شدارن تێیدا، سه‌نگه‌ر حه‌سه‌ن كاری ده‌نگ و هه‌ڵۆ غه‌ریب موزیكی بۆ كردووه. له به‌رهه‌مهێنانی خۆمه و مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌ستۆی Zak Filmه .
ئه‌و فێستیڤاڵه دوای رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی كه دوێنێ بوو، ئه‌مڕۆ دووشه‌م ده‌ست ده‌كات به‌نمایشكردنی فیلمه به‌شداره‌كانی و تا 19ی مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت و دواتر فیلمه سه‌ركه‌وتووه‌كان خه‌ڵات ده‌كرێن .
وشه / شاخه‌وان شێخانی