پیاوان وا دروست بوون هه‌میشه حه‌ز ده‌كه‌ن كه‌سێك هه‌بێت نازیان هه‌ڵگرێت و وه‌ك منداڵ ڕه‌فتاریان به‌رانبه‌ر بكات، ئه‌و كاته‌ش كه هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن، به ته‌واوی چاوه‌ڕوانی ئه‌و نازهه‌ڵگرتنه له ژنه‌كانیان ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌بنه‌وه منداڵ.
په‌ندێكی كۆن هه‌یه ده‌ڵێ: "له ناخی هه‌موو پیاوێكی مه‌زندا، منداڵێكی بچووك هه‌یه"، ئه‌م په‌نده به ته‌واوه‌تی دروسته و له‌سه‌ر هه‌موو پیاوێكیش ده‌سه‌لمێنرێت، قسه‌كه مه‌به‌ستی له‌وه نییه كه له سكیدا منداڵی هه‌ڵگرتبێت، به‌ڵكو باس له پیاوه مه‌زنه‌كه خۆی ده‌كات، كه چ ناخێكی منداڵانه و پڕ له ناز كۆی كردووه‌ته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاو حه‌ز ناكات دوای ژنهێنان هه‌موو مافه سه‌ره‌تایییه‌كانی لێ زه‌وت بكرێت، ده‌یه‌وێت خۆی بهێنێته‌وه سه‌ر ڕابردووی و بگره منداڵانه‌تریش ڕه‌فتار بكات، بۆیه دوای هاوسه‌رگیری ته‌واوی ناز و خۆشه‌ویستییه‌كانی كه ده‌یه‌وێت پێی بدرێت، له ژنه‌كه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كات و وه‌ك منداڵێك داوای هه‌موو شتێكی لێ ده‌كات.
فادی ئیسماعیل پزیشكی ده‌روونی و ڕاهێنه‌ری چاره‌سه‌ری كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له‌مباره‌یه‌وه چه‌ند ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی داوه، ئه‌و ده‌ڵێت كه پیاو و منداڵ له یه‌ك شت‌دا جیاوازن، منداڵ نازانێت پێویسته كه‌ی خۆی بگۆڕێت و نان بخوات و نازی هه‌ڵبگیرێت، به‌ڵام پیاو به هه‌ڵسوكه‌وت و قسه‌ش داوای ئه‌و یارمه‌تییانه ده‌كات و چاوه‌ڕێیه ژنه‌كه‌ی بۆی بكات.
ژنان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به گشتی وه‌ك ڕه‌گه‌زێكی میهره‌بان و دڵپاك ناسراون، ده‌توانن به شێوه‌یه‌كی باش ئه‌م ڕۆڵی دایكایه‌تییه بۆ مێرده‌كانیان ببینن و نازیان هه‌ڵگرن، ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ نه‌هێشتنی خه‌م و ئاژاوه له نێوان هاوسه‌ره‌كاندا، له به‌رانبه‌ریشدا پیاوان بۆ هه‌ر ناز هه‌ڵگرتنێك پێویسته نازی ژنێتی هاوسه‌ره‌كه‌یان له ده‌ست نه‌ده‌ن و له‌به‌رچاوی بگرن، تا ئه‌و دایكایه‌تییه بۆیان بمێنێت و خۆشبه‌ختی ڕوویان تێ بكات.