به‌هۆی جه‌نگی سووریا و هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كاریگه‌ری هه‌بووه به‌سه‌ر بازاڕه‌كانی په‌ترۆل و نرخی نه‌وتی دابه‌زاند.
ئاژانسی
رۆیته‌رز له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و فڕه‌نسا بۆ بنكه سه‌ربازییه‌كانی سووریا وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك به‌رانبه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن ئه‌سه‌ده‌وه بۆ شاری دۆمای وڵاته‌كه‌ی له حه‌وتی نیسان، نرخی نه‌وتی زیاتر له ڕێژه‌ی 1% دابه‌زاند.
به‌شێوه‌یه‌ك نه‌وتی خاوی برێنت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 71.78$ بوو، به‌ڵام 80 سه‌نت دابه‌زی یان به ڕێژه‌ی 1.10%.
نه‌وتی ته‌كساسی ئه‌مه‌ریكی له 66.71$ بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، دابه‌زی بۆ 1.01% یان 68 سه‌نت.
به‌گویرَه‌ی گوته‌ی بازرگانان، بازاڕی ئاسیا بۆ نه‌وت دابه‌زیوه به‌هۆی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی بۆ سه‌ر سووریا، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كه كه‌م بووه.
هه‌روه‌ها یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دابه‌زینی نه‌وت چالاكی هه‌ڵكه‌ندنی نه‌وته له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
كۆمپانیاكانی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایان گه‌یاند، بۆ به‌رهه‌مهێنانی زیاتری نه‌وت، حه‌وت هه‌ڵكه‌ندنی كێڵگه‌ی نه‌وتی تا 13ی نیسان ئه‌نجام ده‌درێت، تا تێكڕای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بگاته 815، كه به‌رزترین ئاست ده‌بێت له مانگی ئاداری ساڵی 2015وه.