له كالیفۆرنیا بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا، مۆزه‌خانه‌یه‌كی جیاواز به ناوی مۆزه‌خانه‌ی سێڵفی كرایه‌وه، به ماوه‌یه‌كی كورت سه‌ردانكه‌رێكی زۆری له ته‌واوی وڵاتانه‌وه بۆ چووه.
مۆزه‌خانه‌ی سێڵفی ڕۆژی یه‌كی ئاداری ئه‌مساڵ له شاری گلیندال له كالیفۆرنیا كرایه‌وه، بیرۆكه‌كه‌ی له لایه‌ن مامادۆڤ هونه‌رمه‌ندی ڕووسی و تۆمی هۆنتۆن دیزاینه‌ری یاری منداڵان پێشكه‌ش كراوه.
له مۆزه‌خانه‌كه‌دا هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت سێڵفی بگرێت، ئه‌مه‌ش جیاوازه له ته‌واوی مۆزه‌خانه‌كانی دنیا كه وێنه‌گرتن تێیدا و وێنه‌گرتنی په‌یكه‌ره‌كان قه‌ده‌غه بووه.
په‌یكه‌ر، وێنه و دیمه‌نه دروستكراوه‌كانی ناو ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه هه‌موویان به شێوازی جیاواز مۆبایلیان پێیه و ته‌واوی جۆره‌كانی سێڵفی ده‌گرن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان زۆر پێشكه‌وتوون و گه‌یشتوون به سێڵفی ستیك ناسراو به داری وێنه‌گرتنی سێڵفی.
به گشتی په‌یكه‌ره‌كان هی كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی دنیان كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ نزیكه‌ی 40 هه‌زار ساڵ پێش ئێسته، به ده‌ستكارییه‌كی جوان و سه‌رنجڕاكێشه‌وه له‌و مۆزه‌خانه‌یه دانراون.
خه‌ڵك به گشتی و عاشقانی سێڵفی به تایبه‌تی، له ته‌واوی وڵاتانی دنیاوه سه‌ردانی ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه‌یان كردووه و وێنه‌ی جۆراوجۆریان به مۆبایله‌كانیان له‌گه‌ڵ گرتوون.