بڕیار بوو ئه‌مڕۆ دووشه‌م كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ى پڕۆژه یاساى چاكسازى ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه بۆ كاتێكى نادیار دواخرا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و هه‌ردوو لیژنه‌ی دارایى و یاسایى له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و وه‌زیر پێوه‌نداره‌كان به پڕۆژه یاساى چاكسازى بڕیاربوو ئه‌مڕۆ كۆ ببنه‌وه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه بۆ كاتێكى نادیار دواخرا.
شوان شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌ڕله‌مانى كوردستان له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، به‌ر له واده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه كۆبوونه‌وه‌كه دواخراوه.
شوان له باره‌ى كاتى ئه‌نجام دانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش گوتى " كاته‌كه‌ى دیار نییه".
هه‌ریه‌كه له په‌رله‌مان و حكوومه‌ت بایه‌خێكى زۆر به‌و یاسایه ده‌ده‌ن و پێشتر نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رای گه‌یاند، دواى پێداچوونه‌وه‌ى سیسته‌مى پاشه‌كه‌وتكردنى مووچه و تێپه‌ڕاندنى پڕۆژه یاساى چاكسازى، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سیسته‌مى پاشه‌كه‌وتكردنى مووچه له كوردستان نه‌مێنێت.
چه‌ند په‌رله‌مانتارێك له لێدوانه‌كانیاندا رایان گه‌یاندبوو، یاساكه له لایه‌ن هه‌ندێك فراكسیۆنه‌وه له ناو په‌رله‌مان ئاسته‌نگى بۆ دروست ده‌كرێت، به ئامانجى ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه نایانه‌وێ تێپه‌ڕاندنى پڕۆژه‌كه وه‌ك ده‌سكه‌وت بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ژمار بكرێت.
به‌پێى یاساكه دوو بڕگه مشتومڕى له‌سه‌ر یه‌كه‌میان مووچه‌ى په‌رله‌مانتارانى خانه‌نشینه، دووه‌میش زۆرى و جۆراوجۆرى ده‌رماڵه‌كانه له كوردستان، كه سه‌رجه‌م ده‌رماڵه‌كانیش پێشتر یاساى تایبه‌تیان بۆ ده‌رچووه.