ئایفۆنی 2019 چۆن دەبێ؟

:: PM:12:08:16/04/2018 ‌
میدیاكانی تایبەت بە تەكنەلۆجیا بڵاویان كردەوە، كە كۆمپانیای ئەپڵ پلان و بەرنامە بۆ ساڵی 2019 دادەڕێژێ و پێشبینیش دەكرێ ڤێرژنی نوێی ئایفۆن بۆ ساڵی 2019 بە كامێرای سێ هاوێنەیی بخرێتە بازاڕەكانەوە.

میدیاكان بڵاویان كردەوە، كامێرای ئەو ئایفۆنەی ئەپڵ لە ساڵی 2019 دەیخاتە بازاڕەكانەوە، توانایەكی یەكجار سەرسوڕهێنەری هەیە و بە هیچ شێوەیەك ناتوانرێ بە ئایفۆنەكانی پێشوو و ئێستە بەراورد بكرێ، لە ڕووی خێرایی و تەكنەلۆجیا و كوالێتییەوە تایبەتمەندی X5ی دەبێ، كە بە باشترین كوالێتی و گەورەترین قەبارە دیمەنەكان بە وێنە و گرتەی ڤیدیۆی لە هەموو دۆخ و بارە جیاوازەكان لە ڕووی ژینگەیی و كەشوهەواوە تۆمار دەكات.

هاوكات زانیارییە دزەپێكراوەكان هێما بۆ ئەوەیش دەكەن، ئەپڵ كار دەكات، بۆ ئەوەی شاشەی ئەو جۆرە ئایفۆنەیش زۆر پێشكەوتوو بێ و توانای چەمانەوەی هەبێ، بێ ئەوەی هیچ زیانێكی بەربكەوێ و بشكێت. جیا لەوەیش دەتوانرێ بە ئاماژە و هێمای دەست فەرمان بە ئامێری مۆبایلی ئایفۆن بكرێ، لەو كاتەی هەر هێمایەكی دەستت بەرانبەر شاشەی ئایفۆنەكە ئەنجام دا، ئەو خۆكارانە جێبەجێی بكات.


وشە - باز ئه‌حمه‌د