بەرشەلۆنە یەكەمی ئیسپانیا و چوارەمی ئەوروپایە

:: PM:12:23:16/04/2018 ‌

یانەی بەرشەلۆنە پێرێ شەموو ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی لە مێژووی خولی ئیسپانیا تۆمار كرد ئەویش نەدۆڕان بوو لە 39 یاریی یەك لە دوای یەكدا.

یانەكە پێرێ شەموو لە گەڕی 32ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا لەنێو یاریگەی كامپ نوو بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لە یانەی ڤالێنسیای بردەوە.

بەم سەركەوتنە یانەی بەرشەلۆنە توانی ژمارەی پێوانەیی پێشووتری خولی ئیسپانیا بشكێنێ كە لەلایەن یانەی ئیسپانیۆڵ لە هەشتاكانی سەدەی رابردوو تۆمار كرابوو بە نەدۆڕان لە 38 یاریی یەك لە دوای یەكدا.

یانەی بەرشەلۆنە هەرچەندە ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی لە خولی ئیسپانیا تۆمار كرد، بەڵام لە خولە گەورەكانی ئەوروپا لە ریزبەندی چوارەم دێت.

ئەو یانانەی لە خولە گەورەكانی ئەوروپادا لە زۆرترین یارییدا نەدۆڕاون برێتین لە:-

1- ئینتەر میلانی ئیتاڵی، 58 یاری لەنێوان ساڵانی 1991 تا 1993.

2- بایرن میونشنی ئەڵمانی، 53 یاری لەنیچوان ساڵانی 2012 تا 2014.

3- ئارسناڵی ئینگلیزی، 49 یاری لەنێوان ساڵانی 2003 تا 2004.

4- بەرشەلۆنەی ئیسپانی، 39 یاری لەنێوان ساڵانی 2017 و 2018.

5- پاریس سان جێرمانی فڕەنسی، 36 یاری لەنێوان ساڵانی 2015 و 2016.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م