سه‌رامایه‌دارێكی پاكستانی له ڕۆژی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یدا، به پێڵاو و بۆینباخی زێڕه‌وه ده‌ركه‌وت، به‌مه‌ش ناوی به ته‌واوی میدیاكان ناسێنرا و ده‌نگی دایه‌وه.
سه‌لمان شاهد پیاوێكی سه‌رمایه‌داری پاكستانییه، له ڕۆژی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یدا به قاتێكی قاوه‌یی و پێڵاو و بۆینباخی زێڕ ده‌ركه‌وت، كه به ته‌واوی ناوی له‌ناو میدیاكاندا پێ ده‌ركرد و له هه‌موو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا وێنه و ڤیدیۆی ئاهه‌نگه‌كه‌ی وه‌ك یه‌كێك له سه‌یرترین دیمه‌نه‌كانی هاوسه‌رگیری هه‌ژمار كرا.
ئه‌م پێڵاو و بۆینباخه له زێڕ دروست كراون و به كریستاڵی گرانبه‌ها ڕووپۆش كراون، كێشی هه‌ردووكیان سێ كیلۆ و 20 گرام ده‌بێت، پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی و زۆری پێ دراوه.
له یه‌كێك له چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا كه له ئاهه‌نگه‌كه‌یدا پرسیاری لێ ده‌كرێت، كه بۆچی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی بۆ هاتووه و پێڵاوی زێڕی له پێ كردووه؟، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت، خه‌ونی منداڵیم بووه.