باشترین چارەسەر بۆ نەهێشتنی ژانەسەر

:: PM:01:47:16/04/2018 ‌
ئەگەر بۆ ماوەیەكی كەمیش بێت، هەموومان تووشی ژانەسەر دەبین، لەوانەیە بەهۆی هۆكارێكی سادەوە ژانەسەرمان تووش ببێ، وشكبوونەوە و كەمخەوی و زۆر هۆكاری تر هەن و زیاتر لە 150 جۆری ژانەسەریش بوونیان هەیە، بۆیە لە خوارەوە باوترین جۆر و چارەسەر سروشتییەكانیان دەخەینە ڕوو.

1: نیوە سەرئێستە "ژانەسەر" ، ئەم ژانەسەرە ئازارێكی توندی هەیە و بۆ ماوەی چوار سەعات یان چوار رۆژ بەردەوام دەبێت ، نیشانەكانی هێڵنجدان و لەدەستدانی ئارەزووی خواردن، ژاوەژاو، بۆن، ڕشانەوە و ئازاری گەدە و ئازاری ورگ دەگرێتەوە.

2: ژانەسەری ناوچەوان، ئەم جۆرەی ژانەسەر ناوچاوان دەگرێتەوە، ئازارێكی نەگۆڕ دروست دەكات بۆ ئێسكی كووڵم یان ئێسكی لووت دەگوازرێتەوە، زۆركات بەهۆی هەوكردنی جیوبەوە دروست دەبێت و دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی ڕووخسار و زیادكردنی ئاوی لووت.

3: ژانەسەری هۆرمۆن، ئەم جۆرە زیاتر لەو خانمانەدا دروست دەبێت كە لە سووڕی مانگانەدان، یان لە تەمەنی نائومێدی، یان ماوەی سكپڕی لە ئەنجامی گۆرینی هۆرمۆنەكانی لەشەوە دروست دەبێت.

4: ژانەسەری هێشوویی، ئەم جۆرەی ژانەسەر لەشێوەی سووتان دروست دەبێت بەتایبەتی پشتی سەر و دەوروبەری چاوەكان دەگرێتەوە، بەهۆی كێشە تەندروستییەكانەوە دروست دەبێت .

باشترین ڕێ بۆ نەهێشتنی ژانەسەر..چارەسەرە سروشتییەكانن كە بریتین لەمانەی خوارەوە:
* ئاو، زۆرێك لە هۆكارەكانی ژانەسەر وشكبوونەوەی لەشە بەهۆی نەخواردنەوەی ئاو، پێویستە رۆژانە دوو لیتر ئاو بخورێتەوە، تا لەش تووشی وشكبوونەوە نەبێت.

* دارچین ، سێ‌ جۆر پێكهاتەی تێدایە كە زۆر گرنگن ڕۆڵی دژە بەكتریا دەبینن لە لەشدا و تایبەتمەندی دژە هەوكردنیان هەیە. بۆچارەسەركردنی ژانەسەر پێنج كەوچك دارچین لەگەڵ كەمێك ئاو تێكەڵ بكە و دواتر ناوچاوانی پێ تەڕ بكە.

* بەكارهێنانی سەهۆڵ، ئەم چارەسەرە زیاتر بۆ ژانەسەری شێوە لۆژ بەكاردەهێنرێت، واتە ناوچەوان كەبەهۆی هەوكردنی جیوبەوە دروست دەبێت و دانانی چەند پارچە سەهۆڵێك لەسەر ناوچەوان بۆ چەند خولەكێك ئەم ژانەسەرە چارەسەر دەكات.

* لیمۆ، زۆر گرنگە بۆ چارەسەركردنی ئەو ژانەسەرەی بەهۆی گەدەوە دروست دەبێت، پێویستە كوپێك ئاوی لیمۆ بخۆیتەوە بەشێوەیەكی خێرا چارەسەری ژانەسەر دەكات، یان گیراوەی توێكڵی لیمۆ بەكاربهێنە بۆ ناوچەوانت.

*ئاوی گەرم، فشار و ڕەقبوونی ماسوولكەكان هۆكارێكە بۆ دروستبوونی ژانەسەر، بۆیە ،ئەم گەرمیە سووڕی خوێن چالاك دەكات و ماسوولكەكان خاو دەكاتەوە و خۆشۆردن بە ئاوی گەرم  یان پێیەكان دەستەكان بكرێت ئاوی گەرمەوە، بۆ ماوەی 15 خولەك.

* سێو، لەكاتی هەستكردن بە ژانەسەردا قاشێك سێو بە خوێوە بخۆ، یان خواردنەوەی كوپێك ئاوی گەرم لەكاتی هەستان لەخەو،  دەتوانیت دوو كەوچك سركەی سێوی بۆ زیاد بكەیت و ڕۆژی دووجار بیخۆیتەوە بەم شێوەیە ژانەسەر چارەسەر دەكات.


وشە - ئاوات ئازاد