هێلكەی سوێسك بخۆی..چیت بەسەر دێ؟

:: PM:02:01:16/04/2018 ‌
سوێسك یان سوێسكە یەكێكە لە باڵندە كێوییەكان و قەبارەیەكی بچووكی هەیە، شارەزایان سەلماندوویانە كە  خواردنی هێلكەی سوێسك لە هێلكەی مریشك بەسوودترە،  چونكە بڕێكی زۆر لە پێكهاتەی خۆراكی گرنگی تێدایە و قەبارەی هێلكەی سوێسك زۆر بچووكە و ڕەنگی هێلكەی سوێسك كرێمیە لەگەڵ چەند خاڵێكی رەش، پێویستە بزانین بۆچی هێلكەی سوێسك سوودێكی زیاتری هەیە بۆ لەش.

1: چارەسەر هەستەوەری دەكات، هێلكەی ئەم باڵندەیە پرۆتینی ئۆڤۆموكۆیدی تێدایە، ئەم پرۆتینە  چارەسەری هەوكردن و نیشانەكانی هەستەوەری وەكو كزانەوە دەكات و بەئاسانی سوودەكانی ئەم هێلەیە دەگات بە لەش.

2: سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات، ئەم هێلكەیە ناڕێكی گەدە لە بنچینەوە چارەسەر دەكات و سیستەمی بەرگری لەش باشتر دەكات، مێشك چالاك دەكات و بڕێكی زۆر ئاسنی تێدایە و یارمەتی زیادكردنی هیمۆگلۆبینی خوێن دەدات، لەش لە كانزا زیادەكان و ماددە ژەهراوییەكان پاك دەكاتەوە.

3: نەخۆشی شەكرە چارەسەر دەكات، توێژینەوەكان لەسەر هێلكەی سوێسك ئەوەیان دەرخستووە كە ئەم هێلكەیە چارەسەری نەخۆشی شەكرە دەكات، چونكە ترشی ئەمینی تێدایە و یارمەتی هاوسەنگكردنی ئەنسۆلین دەدات و ئاستی شەكری خوێن ڕێك دەخات، ئەمەیش كاریگەریی زۆر باشی دەبێ لە چارەسەركردنی نەخۆشی شەكرە.

4: تەندروستی پێست باشتر دەكات، هێلكە سەرچاوەیەكی باشی پرۆتین و لایسین، كە جۆرێكن لە ترشە ئەمینییەكان، یارمەتی بەرهەمهێنانی كۆلاجین دەدەن و كۆلاجین رێ لە چرچبوونی پێست دەگرێت و بەم شێوەیە پێست دەپارێزێت لەپیربوون و چرچبوون.

5: چاوەكان دەپارێزێت، هێلكەی سوێسك بڕێكی زۆر لە ڤیتامین A تێدایە كە بۆ تەندروستی چاو زۆر گرنگە و چالاكی دژەئۆكسیدی ڤیتامین A رێ لە نەخۆشییەكانی چاو دەگرێت وەكو كوێربوون و ڕزینی ماكۆلار كەم دەكاتەوە  و بینین باشتر دەكات.

6: رێ لە كەمخوێنی دەگرێت، ئەگەر خانمان هێلكەی سوێسك بەكاربهێنن ئەوا دووچاری كەمخوێنی نابنەوە، چونكە هێلكەی سوێسكە بڕێكی زۆر ئاسنی تێدایە و یارمەتی دروستكردنی خانەی خوێنی سوور دەدات و رێ لە كەمخوێنی دەگرێت.



وشە - ئاوات ئازاد