چۆن قژت لە تیشكی خۆر دەپارێزیت

:: PM:02:09:16/04/2018 ‌
زۆر كەس پێستیان لە زیانەكانی تیشكی خۆر دەپارێزن، بەڵام بیر لە پاراستنی قژیان ناكەنەوە كە بەهەمان شێوەی پێست قژیش تووشی زیانەكانی تیشكی خۆر دەبێت، لە كاتی بەركەوتنی بڕێكی زۆر لە تیشكی خۆر بۆ قژ، چەندان پێشهات و زیان بە قژ دەگات كە گرنگترینیان ئەمانەن:

* باریكبوونەووەی قژ، بەركەوتنی زیاد لە پێویستی تیشكی خۆر دەبێتە هۆی وشكبوونەوە و ناسك بوونی تاڵەكانی قژ ، و باریكبوونەوەی  تاڵەكانی قژ هۆكارێكە بۆ شكانەوەی قژ و تەنك بوونەوەی قژ.  ئەگەر تیشكی خۆر بە ڕێژەیەكی زۆر بەر پێستی سەر بكەوێت بەهەمان شێوەی پێست و شان ، بەشەكانی تری لەش تووشی سووتانەوە دەبێت زیان بە ڕەگی مووەكان دەگا و دەبێتە هۆكارێك بۆ هەڵوەرینی قژ و تەنكبوونەوەی قژ.

*گەرمبوونی سەر، دەبێتە هۆی دروستبوونی ئارەق و كۆبوونەوەی پیسی لەسەر پێستی سەر، دەتوانێت زیان بە قژ بگەیەنێ، وەكو دروستبوونی كرێش هەوكردنی سەر و چەندان گرفتی تر.

هاوین وەرزێكی تایبەتی ساڵە، بەڵام بۆ ئەوكەسانە دژوارە كە زۆر گرنگی بە قژیان دەدەن و دەیپارێزن و نازانن چۆن لە زیانەكانی تیشكی خۆر دووری بخەنەوە، ئەگەر بتەوێت ببیت بە خاوەن قژێكی جوان و تەندروست لەو وەرزە گەرمەی ساڵدا، پێویستە ئەم ئامۆژگاریانە ڕەچاو بكەیت، بۆ ئەوەی لە زیانەكانی تیشكی خۆر بەدوور بیت.
یەكەم: سەرتاڵی قژت ببڕە، لەكاتی گەرما بەتینەكەی هاویندا باشتر وایە سەرتاڵی قژ ببڕیت، بۆ ئەوەی ئەو موخۆركانەی كە دروست بوون لاببرێت، زۆر كات قژ بكرێت بە تۆپەڵ بۆ ئەوەی كەمتر تیشكی خۆر كاری تێ بكات.

دووەم: شەپقەی هاوینە بەكاربهێنە، یاشترین رێ بۆ پارێزگاری كردن لە قژ بەكارهێنانی شەبقەیە، چونكە هەم قژ لە تیشكی خۆر دەپارێزێت و پێستیش كەمتر تیشكی خۆری بەردەكەوێت.



وشە - ئاوات ئازاد