پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی دوای ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كچه ونبووه‌كه‌ی دروست كرد، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كرد و بوونه خاوه‌نی منداڵێك، به‌ڵام له ترسی پۆلیس هه‌ردووكیانی كوشت.
كێت كچێكی ئه‌مه‌ریكی دانیشتووی باكوری كارۆلینا بوو، له منداڵییه‌وه دایكی مردبوو و باوكی له هه‌تیوخانه فڕێی دابوو، له‌به‌ر ئه‌وه خێزانێكی تر هه‌ڵیان گرته‌وه و به جوانترین شێوه به‌خێویان كرد.
دوای ئه‌وه‌ی كچه‌كه ته‌مه‌نی گه‌یشته 18 ساڵ، هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی خێزانه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی دا، تا باوكی و باوه‌ژن و برا زڕهكهی دۆزییه‌وه، بڕیاری دا ئیتر له‌گه‌ڵ باوكی و خێزانه‌كه‌ی ژیان به‌سه‌ر به‌رێت، به‌ڵام ورده ورده پێوه‌ندیی سۆزداری له نێوان خۆی و باوكی دروست بوو، تا وای لێ هات باوه‌ژنه‌كه‌ی پێی زانی.
بێگومان باوه‌ژنه‌كه‌ی ئه‌و ڕووداوه‌ی پێ قبووڵ نه‌كرا، له‌به‌ر ئه‌وه كوڕه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و ماڵی بۆ كێت و باوكی جێ هێشت، ئه‌وانیش سوور بوون له پێوه‌ندییه‌كه‌یان و هاوسه‌رگیرییان كرد، بوون به خاوه‌نی منداڵێك.
به‌ڵام میدیاكان كه به‌م هه‌واڵه‌یان زانی، پۆلیسیان ئاگادار كرده‌وه، له‌به‌ر ئه‌مه كچه‌كه ترسا و چووه لای ئه‌و ماڵه‌ی سه‌ره‌تا به‌خێویان ده‌كرد، به‌ڵام باوكی به‌رگه‌ی ئه‌و ژیانه‌ی نه‌گرت، بۆیه به چه‌كێك چووه سه‌ر ماڵی پیاوه به‌خێوكه‌ری كچه‌كه‌ی، پیاوه‌كه، كچه‌كه‌ی و منداڵه حه‌وت مانگییه‌كه‌ی خۆی و كچه‌كه‌شی كوشت.