ئاگەدارییەك لە حەج و عومرەوە

:: PM:03:09:16/04/2018 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان، كۆمپانیاكانی گواستنەوە بە بە كەلوپەل ئاگەدار دەكاتەوە و ڕای گەیاند، هەر كۆمپانیایەك شارەزای لە هێنانەوەی كەلوپەلی حاجییان هەیە، سەردانیان بكات.

ئەمڕۆ دووشەم 16ی نیسان/ ئەپریل، لە ئاگەدارییەكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ڕای گەیاند، ئاگاداری گشت ئەو كۆمپانیایانە دەكەینەوە كە شارەزاییان لە هێنانەوەی كەلوپەلی حاجییان هەیە لە عەرەبستانی سعودیە بۆ هەرێمی كوردستان لە ڕێی وشكانی، با سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بكەن لە شاری هەولێر بۆ وەرگرتنی فۆرمی پێشكەشكاری و مەرجەكان.

بەپێی ئاگەدارییەكە كاتی وەرگرتنی فۆرم لە سبەی دەست پێ دەكات و ڕۆژی پێنجشەم 19ی نیسان وەردەگیرێتەوە. كاروان ستوونی بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرە بۆ "وشە" گوتی، كاری هێنانەوە كەلوپەلی حاجییان لە رێی كۆمپانیایەكەوە رێكدەخرێت.

مانگی رابردوو دوای كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە گەشتی عومرە دەستی پێ كردەوە و ئێستەیش رۆژانە هاووڵاتییان بە مەبەستی گەشتی عومرە، ناوی خۆیان تۆمار دەكەن كە ئەمساڵ بە بەراورد بەساڵی ڕابردوو رێژەی هاتوچۆی عومرە كەمە.
 




وشە - سه‌رخێڵ هاشم