یه‌كێك له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێر و مۆبایلی ناوازه كۆمپانیای مۆتۆرۆلایه، كه ئه‌م كۆمپانیایه ساڵانه چه‌ندان مۆبایلی به‌هێز ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه كه بۆ ساڵی 2018 یه‌كێك له به‌هێزترین مۆبایله‌كانی خسته بازاڕه‌كانه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای مۆتۆرۆلا ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای مۆتۆرۆلا بۆ ساڵی 2018 مۆبایلێكی نوێی دروست كرد به‌ناوی "Moto G6 Plus" ه‌وه، ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه به شێوازێكی زۆر جوان دیزاین كراوه و هێز و خێرایییه‌كی زۆری هه‌یه كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی كڕیارانی ئه‌م جۆره مۆبایله.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه ده‌ڵێت، مۆبایله نوێكه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه پاترییه‌كی 3200 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌گاته 430، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی پێنج مێگا پێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 13مێگا پێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه 5.93 ئینجه و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 1080 به 2160 پیكسڵ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ڕامی ئه‌م مۆبایله نوێیه شه‌ش گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی له 64 گێگابایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته 256 گێگابایت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 7.2.1 كار ده‌كات و نرخه‌كه‌شی ده‌گاته 320 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.