ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق رای گه‌یاند، له عه‌مانى پایته‌ختى ئوردن به هاوكارى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌م وڵاته، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى پێشووى بانكى رافیدینى عێراق گیراوه.
ئه‌مڕۆ له
راگه‌یانراوێكى فه‌رمیدا ده‌سته‌ى ده‌سپاكى عێراق رای گه‌یاندووه، له هه‌ڵمه‌تى گرتن و گێڕانه‌وه‌ى به‌رپرسانى گه‌نده‌ڵكار، چوار كه‌یسیان به ده‌سه‌ڵاتدارانى ئوردن داوه و هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا تۆمه‌تبارى هه‌ڵاتوو زیا حه‌بیب فارس خه‌یون گیراوه كه پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى بانكى رافیدینى عێراق بووه.
ده‌سته‌ى ده‌سپاكى دووپاتى ده‌كاته‌وه، گرتنى ئه‌م تۆمه‌تباره به هاوكارى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ئوردن بووه، چونكه زیا خه‌یون به ماده‌كانى 340 و 331 و 341ی یاساى سزادانى عێراق بڕیارى گرتنى بۆ ده‌رچووه، له لایه‌ن هه‌ردوو دادگاى كه‌تن و تاوانه‌كان كه له 12 ساڵى رابردوو سێ بڕیارى گرتنى بۆ ده‌رچووه.
له‌مساڵدا ده‌سته‌ى ده‌سپاكى عێراق توانیویه‌تى چه‌ند به‌رپرسێكى عێراق له ده‌ره‌وه بگرێت و بیانگێڕێته‌وه عێراق، له‌وانه وه‌زیرى پێشترى بازرگانى كه ناوى فه‌لاح سوودانییه له ئوردن گیرا، هه‌روه‌ها دوێنیش به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى پێشووى وه‌زاره‌تى به‌رگرى گیرا كه ناوى زیاد تاریقه.