به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی، هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه مووچه‌ی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كان ڕۆژی یه‌كشه‌م 22ی نیسان/ئه‌پرێل به سیسته‌می نوێی پاشه‌كه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، هاووڵاتییانی خاوه‌ن پێداویستی له شاری سلێمانی و ناوچه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ، ڕانیه و ده‌ربه‌ندیخانی ئاگادار كرده‌وه كه ڕۆژی یه‌كشه‌م مووچه‌یان پێ ده‌درێت، نه‌ك سبه‌ی.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوا له‌و هاووڵاتییانه كراوه، سبه‌ی سێشه‌م سه‌ردانی بانكه‌كان نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی مووچه‌یان 90 هه‌زار دینار بوو، زیاد ده‌بێت بۆ 120 هه‌زار دینار، ئه‌و گۆڕانكارییه‌ش پێویستی به كاته و ناتوانرێت هێنده زوو لیستی مووچه‌كانیان بۆ سبه‌ی ئاماده بكرێت.