یه‌كێك له نه‌خۆشییه باو و مه‌ترسیداره‌كانی دنیا نه‌خۆشیی كۆلۆنه، كه به‌هۆی تێكچوونێك له ریخۆڵه‌كاندا روو ده‌دات و ئازارێكی زۆر دروست ده‌كات له‌ناویدا، بۆیه پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به خواردنه‌وه‌ی ئه‌م گیراوه‌یه، چونكه چاره‌سه‌رێكی باشه بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری "
draxe" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی گیراوه‌یه‌كی سروشتی ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن پزیشكانی پسپۆڕه‌وه ئه‌نجام دراوه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه گیراوه‌یه‌ك هه‌یه له چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی سروشتی جیاواز وه‌ك چاره‌سه‌رێك به‌كار دێت بۆ نه‌خۆشیی كۆلۆن و رزگارتان ده‌كات له ئازاری ئه‌م نه‌خۆشییه، بۆیه لێره‌دا باس له پێكهاته‌كان و شێوازی خواردنه‌وه‌ی ئه‌م گیراوه به‌سووده‌تان بۆ روون ده‌كه‌ینه‌وه:
پێكهاته‌كان بۆ گیراوه سروشتییه‌كه:
یه‌ك سێ‌و، ئاوه‌كه‌مان پێویسته یان شه‌ربه‌ته‌كه‌ی.
نیو لیمۆ، به‌س ئاوه‌كه‌یمان پێویسته.
دوو زه‌نجه‌فیل، ئاوه‌كه‌ی یان شه‌ربه‌ته‌كه‌ی.
نیو لیتر ئاو، به‌ڵام ئاوه‌كه ده‌بێت گه‌رم بكه‌یت.
به‌گوێره‌ی پێویست خوێ.
شێوازی ئاماده‌كردن ئه‌م گیراوه‌یه: سه‌ره‌تا ئاوه‌كه گه‌رم بكه، دوای ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی گه‌رم بوو، ئاوه گه‌رمه‌كه بخه‌ناو په‌رداخێك و خوێیه‌كه‌ی بۆ زیاد بكه، دواتر قاپێك بێنه ئاوی سێوه‌كه و ئاوی لیمۆكه و ئاوی زه‌نجه‌فیله‌كه تێكه‌ڵ بكه به جوانی، دواتر هه‌موو پێكهاته‌كان تێكه‌ڵ بكه و بیخه‌ره ناو به‌فرگره‌وه "سه‌لاجه‌وه"، ئێسته گیراوه به‌سووده‌كه‌مان ده‌ست كه‌وت.
شێوازی به‌كارهێنانی گیراوه‌كه: پزیشكان ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه به‌ده‌ست ئازاره‌كانی نه‌خۆشیی كۆڵۆنه‌وه ده‌ناڵێنن كه ئه‌م گیراوه‌یه بخۆنه‌وه به‌م شێوازه، له به‌یانیاندا كه له خه‌و هه‌ستایت له‌سه‌ر گه‌ده‌ی به‌تاڵه‌وه بیخۆره‌وه، دواتر پێش ژه‌مه‌كانی نیوه‌ڕۆ و ئێواره بیخۆره‌وه به شێوازێكی رۆژانه دواتر دوای ماوه‌یه‌ك هه‌ست به كه‌مبوونه‌وه‌ی ئازاره‌كان و نه‌مانی نه‌خۆشیی كۆلۆن ده‌كه‌یت.