نووسه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی له وتارێكدا باس له هۆكار و پاڵنه‌ره‌كانی حكوومه‌تی دۆناڵد تره‌مپ بۆ هێرشكردنه سه‌ر سووریا ده‌كات و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر تره‌مپ هێرشی زیاتر ئه‌نجام بدات، به‌رمیله بارووته‌كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ته‌قێته‌وه و ئاگره‌كه‌ی هێنده به‌هێز ده‌بێ، جه‌نگی سێیه‌می جیهان دروست ده‌كات.
ئاشڵی سمیس له وتارێك كه له پێگه‌ی
socialistworker بڵاوكراوه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی، ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و فڕه‌نسا له 13ی نیسان/ئه‌پریل بۆ بنكه سه‌ربازییه‌كانی سووریا وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك به‌رانبه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن ئه‌سه‌ده‌وه بۆ شاری دۆمای وڵاته‌كه‌ی له حه‌وتی نیسان، كاردانه‌وه‌ی زۆری وڵاتانی دنیای به‌دوای خۆیدا هێنا.
ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی وا ده‌كات نزیك بینه‌وه له ڕوودانی جه‌نگی جیهانی و شه‌ڕ و كێشه‌كان فراوانتر بكات، هه‌روه‌ها ڕێ خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ حكوومه‌تی تره‌مپ بۆ درێژه‌دان به دوژمندارییه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر ئێران و كۆریای باكور له داهاتوودا.
له 13ی نیسان/ئه‌پریل، فڕه‌نسا و به‌ریتانیا به سه‌ركردایه‌تیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، مووشه‌كه‌كانیان ئاراسته‌ی سێ بنكه‌ی سه‌ربازی و كۆگای چه‌كی كیمیایی له شاری دیمه‌شق و حمس كرد، ئه‌مه‌یش وه‌ڵامێك بوو بۆ ڕژێمی ئه‌سه‌د دوای ئه‌وه‌ی له حه‌وتی نیسان هێرشێكی چه‌كی كیمایی كرده سه‌ر گروپه یاخیبووه‌كان و هاووڵاتییانی سڤیلی شاری دۆما له غۆته‌ی ڕۆژهه‌ڵات، كه بووه هۆی كوشتنی زیاتر له 70 كه‌س و برینداربوونی نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵ بوون.
تیریزا مای سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر سووریا به ده‌ستوه‌ردانی مرۆیی وه‌سف كرد، به‌مه‌به‌ستی ڕزگاركردنی ژیانی هاووڵاتییانی سووری، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا و فڕه‌نسا و به‌ریتانیا ئامانجیان پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی سووریا نییه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاتێك هه‌ڵوێستیان نواند كه ئه‌سه‌د كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام دا.
له درێژه‌ی وتاره‌كه‌دا هاتووه، تره‌مپ بۆ جاری دووه‌م هێرشی سه‌ربازی ده‌كاته سه‌ر سووریا به‌هۆی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی و سیسته‌می گازی كلۆرین، هۆیه‌كه‌یشی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه تره‌مپ ده‌یه‌وێت هێزی سوپای سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا بسه‌لمێنێت، هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت به ئامانجی ئه‌وه بگات كه جارێكی تر ئه‌سه‌د بوێری ئه‌وه‌ی نه‌بێت چه‌كێكی وا به‌كار بهێنێته‌وه.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت، ئێسته له دۆخێك‌دا نییه كه بتوانێت مۆڕالی خۆی به‌رز بكاته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكا و داگیركردنی عێراق زیاتر له ملیۆنێك هاووڵاتیی سڤیل كوژرا، كه هه‌ندێكیان له فه‌لووجه قوربانی چه‌كه كیمیایییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوون، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكا ئێسته یارمه‌تی و پشتگیری شانشینی سعوودیه ده‌كات بۆ كاولكاری و شه‌ڕی یه‌مه‌ن و هه‌روه‌ها پاڵپشتیكردنی شه‌ڕی ئیسرائیل به‌رانبه‌ر خۆپێشانده‌رانی فه‌له‌ستین و كوشتنی به سه‌دان هاووڵاتی.
ئه‌مه‌ریكا گوێ پێنه‌دانی پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی سڤیل له سووریا به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا سه‌لماند، له كاتێكدا كه هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له 2014وه له سووریایه، به‌ڵام نه‌ك بۆ وه‌ستانه‌وه دژی ڕژێمی ئه‌سه‌د، به‌ڵكوو بۆ دروستكردنی شه‌ڕ و كاولكاری له وڵاته، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له سووریا و عێراق.
تیریزا مای گوتی، ئه‌سه‌د یه‌كێك نییه له ئامانجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له جه‌نگی سووریا، هه‌روه‌ها هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هیچ گۆڕانكارییه‌ك له ڕژێمی ئه‌سه‌د ناكات و هه‌وڵدان نییه بۆ ڕووخاندنی حكوومه‌تی سووریا.
له وتاره‌كه‌دا هاتووه، ئه‌مه‌ریكا و فڕه‌نسا و به‌ریتانیا هیچ كارێكیان نه‌كرد بۆ یارمه‌تیدانی هاووڵاتییانی وڵاته‌كه بۆ وه‌ستانه‌وه دژی ئه‌سه‌د، ته‌نانه‌ت تره‌مپ له هه‌ڵمه‌ته هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی سووكایه‌تی به په‌نابه‌رانی سووریا كرد و به تیرۆریستانی ئه‌سپی ته‌ڕواده وه‌سفی كردن و هه‌موو هه‌وڵێكی دا بۆ ڕێگریكردن له چوونیان بۆ ئه‌مه‌ریكا، له‌كاتێكدا ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سووری كه چووبێتنه ئه‌مه‌ریكا تا ئه‌مساڵ، ته‌نیا 11 كه‌سن.
ئه‌مه‌ریكا هێرشكردنه سه‌ر سووریای بۆ چه‌ند ڕۆژێك دواخست و كاتی زۆری به ئه‌سه‌د دا بۆ ئه‌وه‌ی كۆگای چه‌كه كیمیایییه‌كانی بگوازێته‌وه بۆ بنكه سه‌ربازییه‌كانی ڕووسیا و ئه‌و ناوچانه‌ی دانیشتووانی لێیه، به‌ڵام له كۆتادا گورزه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر سووریا وه‌شاند.
وتاره‌كه ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی دوور ده‌كه‌ونه‌وه له به ئامانجكردنی ئه‌سه‌د و ڕووسیای هاوپه‌یمانی له هێرشه‌كانیاندا له ترسی فره‌وان نه‌بوونی شه‌ڕ به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ مۆسكۆ.
به‌ڵام ئێسته ئه‌سه‌د و پشتیگیریكه‌رانی متمانه‌یان زیاتر كۆ كردووه‌ته‌وه بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانی تری سووریا بۆ دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سیسته‌می دیكتاتۆریی، كه ئه‌مه‌یش ترسی له دڵی ئاواره‌كانی دۆما دروست كردووه بۆ دووباره‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كه له ئیدلیب.
له هه‌مان كاتدا جه‌یمس ماتیس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، ئه‌مه یه‌ك هێرش بوو و تا ئێسته پلان نییه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی زیاتر له سووریا، ئه‌مه‌یش له دوای ئه‌وه دێت كه تره‌مپ ده‌نگۆی كشاندنه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی له سووریا دوای شكاندنی داعش بڵاو كرده‌وه.
له درێژه‌ی وتاره‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كرێت، له سه‌رده‌می حكوومه‌تی بۆشدا، ئه‌مه‌ریكا ئامانجی داگیركردنی عێراق و گۆڕینی سیسته‌می ئێران و سووریا بوو، به‌ڵام به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی عێراق ئه‌م ئامانجه‌ی ئه‌مه‌ریكای له‌ناو برد، تاكه سوودمه‌ندیش له كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ئێران بوو كه پشتگیری بۆ سیاسه‌تی شیعه له عێراق كۆ كرده‌وه بۆ دروستكردنی حكوومه‌تێكی نوێ.
بۆیه ئه‌مه‌ریكا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی باراك ئۆباما ناچاری ده‌ست هه‌ڵگرتن له ئامانجه‌كانی بوو، به‌ڵام ئێران توانی بگات به ڕێككه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كۆتاهێنان به ته‌نگژه سیاسی و ئابوورییه‌كه‌ی له به‌رانبه‌ردا وازهێنانی له به‌رنامه‌ی چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی.
له كۆتای وتاره‌كه‌دا هاتووه، كه‌یسی سووریا واته وه‌ستانه‌وه دژی ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا و ئێران، له كاتێكدا ئه‌وه‌ی پێویسته بكرێت له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا ده‌رگا واڵاكردنه بۆ هاووڵاتییانی ئاواره‌ی سووریا و یارمه‌تیدانیان بۆ دووباره دروستكردنه‌وه‌ی ژیانیان.