ینس ستۆلتنبێرگ سكرتێرى گشتیى هاوپه‌یمانى ناتۆ رای گه‌یاند، هێرشى سێ قۆڵى بۆ سه‌ر رژێمى سووریا، په‌یامێكى روون بوو بۆ رووسیا و ئێران.
ئه‌مڕۆ له دیمانه‌یه‌كدا كه به‌شێكى له سایتى
rt رووسى بڵاو كراوه‌ته‌وه، ینس ستۆلتنبێرگ سكرتێرى گشتیى هاوپه‌یمانى ناتۆ له باره‌ى هێرشه‌كه‌ى رۆژى شه‌مووى رابردوو بۆ سه‌ر رژێمى ئه‌سه‌د ده‌ڵێ، "هێرشه‌كه په‌یامێكى روون بوو بۆ رووسیا و ئێران كه پاڵپشتى رژێمى سووریا ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، "جیا له‌مه‌ش كه‌مكردنه‌وه‌ى تواناى به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیایى بوو له لایه‌ن رژێمى ئه‌سه‌ده‌وه، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى رووسیا دێت بۆ ئاسته‌نگ دروستكردن له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى".
سكرتێرى گشتیى هاوپه‌یمانى ناتۆ دووپاتى ده‌كاته‌وه كه هێرشه‌كه‌ى سه‌ر رژێمى ئه‌سه‌د كارێكى ئه‌رێنى بووه.
هه‌رچه‌نده ئیمانۆیل ماكرۆنى سه‌رۆكى فڕه‌نسا له دواى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر سووریا دووپاتى كرده‌وه كه مه‌به‌ست ته‌نیا لێدانى رژێمى سووریا بووه نه‌ك هاوپه‌یمانه‌كانى كه ئێران و رووسیایه.
كه‌چى به‌شێكى زۆر له به‌رپرسانى رۆژئاوا دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، به لێدانى سووریا ده‌كرێت سنوورێكیش بۆ هه‌ڵسوكه‌وتى ئێران و رووسیا دابنرێت له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا.