به‌رپرسێكى عێراقى بۆ رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئاشكراى ده‌كات، عێراق چه‌ند كه‌سایه‌تى و قه‌واره‌یه‌كى عێراقى خستووه‌ته لیستى تیرۆره‌وه كه بۆ داعش سه‌رچاوه‌ى دارایى بوون.
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌سه‌ر زارى به‌رپرسێكى ته‌ناهیى عێراق بڵاوى كردووه‌ته‌وه، عێراق هه‌وڵ ده‌دات ناوى ئه‌و قه‌واره و كۆمپانیا و كه‌سایه‌تییانه بخاته لیستى تیرۆرى نێوده‌وڵه‌تى.
رۆژنامه‌كه ناوى سه‌رچاوه‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كردووه و ته‌نیا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، تا ئێسته كۆمپانیایه‌ك و دوو كه‌س خراونه‌ته لیستى تیرۆره‌وه، له‌وانه كۆمپانیاى كوسه‌ر كه كۆمپانیایه‌كه له بوارى دارایى كار ده‌كات، له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌ى كه ناوى عومه‌ر محه‌مه‌د كوبه‌یسییه، جیا له‌مه‌ش كه‌سێكى تریش به ناوى مسته‌فا محه‌مه‌د مه‌نسووڕ خراوه‌ته لیسته‌كه‌وه ناسراوه به سالم عه‌فریی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیشام هاشمى كه پسپۆڕه له بوارى تیرۆر ده‌ڵێ، "ئه‌م دوو كه‌سه له جه‌نگه‌كانى دژ به رێكخراوى داعش له ساڵى 2016 كوژراون".
هه‌ر ئه‌و شاره‌زایه باسى له‌وه كردووه، ئه‌م بڕیاره‌ى عێراق به‌گوێره‌ى په‌یماننامه‌یه‌كى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دراوه. بۆیه دووپاتى ده‌كاته‌وه كه به‌رپرسانى عێراق به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان تا چه‌ندان رێكخراو و كۆمپانیا و كه‌سانى تر بخه‌نه لیستى تیرۆره‌وه كه پێشتر به پاره هاوكارى داعشیان كردووه.