دوای سزادانی ڕووسیا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌تۆمه‌تی ده‌ستوه‌ردان هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2016، حكوومه‌تی كرملێن ڕای گه‌یاند، سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر مۆسكۆ نادادپه‌روه‌رانه‌یه.
ئاژانسی
ڕۆیته‌رز له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دیمتری پێسكۆڤ گوته‌بێژی حكوومه‌تی كریملین له لێدوانێكدا ڕای گه‌یاند، سزادانی مۆسكۆ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا، پێشبڕكێیه‌كی نادادپه‌روه‌رانه‌یه و هه‌ر وه‌ڵامێك له ئێمه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕووسیا ده‌بێت.
پێسكۆڤ به میدیاكارانی ڕاگه‌یاند، هه‌ڵمه‌تی سزادانی ڕووسیا له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه بووه‌ته بیرۆكه‌یه‌كی نه‌گۆڕ و تا ئێسته‌یش ئه‌م سزایانه به نایاسایی هه‌ژمار ده‌كه‌ین.
زیاتر ڕوونی كرده‌وه، ئێمه بڕوامان وایه ئه‌م سزایانه بۆ په‌ستان خستنه‌سه‌ر كۆمپانیا ڕووسییه‌كانه و هه‌وڵدانه بۆ ده‌رچوونی مۆسكۆ له بازاڕی جیهانی.
هه‌روه‌ها ڕای گه‌یاند، ئه‌م سزایانه هیچی تر نییه جگه له له‌ناوچوونی سه‌رمایه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
سزاكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ڕووسیا دوای ئه‌وه دێت كه گومان كرا له ده‌ستوه‌ردانی مۆسكۆ له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2016ی ئه‌مه‌ریكا و سه‌ركه‌وتنی دۆناڵد تره‌مپ، به‌م شێوه‌یه به‌رپرسانی كۆشكی سپی په‌ستانیان خسته‌سه‌ر تره‌مپ بۆ سزادانی چه‌ند هاووڵاتییه‌ك و كۆمپانیای ڕووسی، به‌ڵام ئه‌م تۆمه‌تانه له‌لایه‌ن مۆسكۆوه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌ت ده‌كرێنه‌وه.