دوای ئه‌وه‌ی له دووه‌م ڕۆژی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، ده‌یان سكاڵا دژی كاندید و حزبه سیاسییه‌كان تۆمار ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ له شاری به‌غدا وێنه‌ی عه‌بادی به ته‌واوی ئه‌و شاره‌ی داگیر كردووه و سووكایه‌تی به به‌شێك له شه‌هیده‌كانی شه‌ڕی داعش ده‌كات، خێزانی ئه‌و شه‌هیدانه‌یش ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی حزبه‌كه‌ی عه‌بادی قبووڵ ناكه‌ن و وێنه‌كانیان لێ ده‌كه‌نه‌وه.
وه‌ك له پارچه ڤیدیۆكه‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت نووسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێسته‌ی عێراق و سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ی داهاتووی عێراقه، وێنه‌ی خۆی له‌سه‌ر ته‌واوی وێنه‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش هه‌ڵده‌واسێت و له هه‌ندێك شوێنیش لێیان ده‌كاته‌وه و ده‌یاندڕێنێت.
به‌م هه‌ڵوێسته‌ی نووسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنی حه‌یده‌ر عه‌بادی تووشی كێشه‌ی زۆر بووه و هاووڵاتییان به لێشاو ده‌ستیان به دڕاندنی وێنه‌كانی عه‌بادی له به‌غدا كردووه و په‌یامی توندیان بۆ نووسینگه‌كه‌ی ناردووه، له هه‌ندێك شوێن هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌ك ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ڕووبه‌ڕووی نووسینگه‌كه‌ت ده‌بینه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م كارانه هه‌ڵنه‌گری.
یه‌كێ له‌ناو پارچه ڤیدیۆكه ده‌ڵێت، پێوه‌ندیمان به نووسینگه‌ی عه‌بادی كردووه و ئه‌وان گوتوویانه عه‌بادی شایسته‌ی ئه‌و شوێنانه‌یه وێنه‌ی لێ دابنرێت چونكه ته‌نیا ئه‌و عێراقی له ده‌ست داعش ئازاد كرد، ماڵباتی شه‌هیده‌كان ده‌ڵێن عه‌بادی هیچی بۆ عێراق نه‌كردووه و ته‌نیا كوڕه‌كانی ئێمه خاكی عێراقیان ئازاد كردووه و خۆیان گیانفیدا كردووه، بۆیه پێویسته بوه‌ستێ له‌و سووكایه‌تییانه به كوڕه‌كانمان.
ئه‌گه‌رچی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی دژ به هه‌ر كاندیدێك یان لایه‌نێكی سیاسی كردووه ئه‌گه‌ر پابه‌ندی یاسای هه‌ڵبژاردن و رێنوێنییه‌كان نه‌بن، به‌ڵام تا ئێسته سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ده‌یان پێشێلكاری، كۆمسیۆن هیچ لایه‌نێكی سیاسی و كاندیدێكی سزا نه‌داوه.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له 12ی مانگی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت كه 206 حزب و قه‌واره‌ی سیاسی به حه‌وت هه‌زار كاندید كێبه‌ركێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی 329 كورسیی په‌رله‌مان.