نێچیرڤان بارزانی: بەهێزبوونی پارتی بەمانای بەهێزبوونی كوردستان دێت
لە هەولێر پارتی دیموكراتی كوردستان بانگەشەی هەڵبژاردنی بەئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و ژمارەیەكی زۆر لە جەماوەرەكەی دەست پێ كرد.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هەولێر كەرنەڤاڵی ناساندنی كاندیدەكانی پارتی بەرێوەچوو هاوكات نیچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی گوتارێكی پێشكەشكردوو ڕای گەیاند، پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئەزموون سەلماندوویەتی بەرگریكەری مافەكانی كوردستانە و قووربانیشی لەو پێناوە داوە.
نێچیرڤان بارزانی گوتی، بەهێزبوونی پارتی بەمانای بەهێزبوونی كوردستان دێت و پارتی بەهێزی یەكەمی كوردستان دەمێنێتەوە.
جێگری سەرۆكی پارتی وەڵامی هەندێك پڕوپاگەندەی دایەوە و گوتی، دڵنیاتان دەكەمەوە كە پارتی یەك سەركردەی هەیە، دڵنیابن پارتی یەكگرتووە و بەكوێرایی ناحەزان بە یەكگرتوویش دەمێنێتەوە.
لیستی پارتی بۆ هەڵبژاردنی عێراق ژمارە 184 ە و جگە لە كەركووك كە پێی وایە لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبی داگیر كراوە كاندیدی لە تەواوی كوردستان هەیە.
وشە -
سهرخێڵ هاشم